وەزارەتى دارایی خشتەی دابەشکردنى موچەى مانگى سێی سەرجەم وەزارەتەکانى ڕاگەیاند.
وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم خشتەی دابەشکردنى موچەى مانگى سێی سەرجەم وەزارەتەکانى ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، مووچەی خانەنشینان و سەرجەم وەزارەتەکان و شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامان دابەش دەکرێت.
١-ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ٨/٥/٢٠١٧ ، ٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
٢-ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ١٠/٥/٢٠١٧، ٩ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.
٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
٤-ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ١٥/٥/٢٠١٧، ١٤مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
٥- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٦/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
٦- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٨/٥/٢٠١٧، ١٧ مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
– فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
– ئەنجومەنی ئاسایش
٧- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
٨- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٢/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.
٩-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٣/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.
١٠- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٢٥/٥/٢٠١٧، ٢٤ مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای مین دابەش دەکرێت.
١١- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٨/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
١٢- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٩/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی کارەبا
– وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
– وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
– وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
– وەزارەتی پلان دانان
– وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
– دیوانی چاودێری دارایی
– دەستەی مافی مرۆڤ
– ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرھێنان
– دەستەی دەسپاکی
– کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
١٣- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣٠/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
– مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
– مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
١٤- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٣١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
– سەرۆکایەتی ھەرێم
– سەرۆکایەتی پەرلەمان
– سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
ليست هناك تعليقات: