بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی کارەساتە تیرۆریستیەکەی مەخموور دەکات
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٤ـ٤ـ۲۰۱۷ مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی ساڵیادی یادکردنەوەی کارەساتە تیرۆریستییەکەی بەردەم قایمقامیەتی مەخموور کرد، کە بەو هۆیەوە سێ کارمەندی پۆلیسی مەخموور بوونە قوربانی و چەندین برینداریشی لێکەوتەوە. بەم بۆنەیەوە رزگار محەمەد قایمقامیەتی قەزای مەخموور وتەیەکی پێشکەش کرد و لەلایەن ئامادەبووانی ئەم مەراسیمەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەم کارە تیرۆریستییە نواندو هیوای هەمیشە سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ بریندارانی ئەم رووداوەیان خواست.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی کارەساتە تیرۆریستیەکەی مەخموور دەکات
Reviewed by Unknown
on
4:59:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: