بیل گەیتس :لەوەیە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس لەناو بدات. بزان مەبەستی چیە
لە وتارێکیدا لە پەیمانگای شاهانە لەلەندەن ، بەیل گەیتسی یەکێک لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان دەڵێ: هێڕشی بایۆلۆجی لە هێرشی ناوکی ترسناکترو کوشندە ترەو لەوەیە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس بەیەکجار لەناوببات. ئەو لە وتارەکەیدا نموونەی ڤایرەسی سماڵ پۆکسی هێنایەوە کە دو جۆر ڤایرەسن و توشی مرۆڤ دەبن و پێستی دەشێوێنن و پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ بەرزدەکەنەوە. ئەو وتی هێرشی بایۆلۆجی ترسناکترە چوونکە ئاسانتر بڵاو دەبێتەوەو خەڵکی زۆرتر دەکوژێت بۆیە پێویستە وڵاتان و سەرکردە سیاسیەکان زیاتر ئاگایان لەم مەسەلەبێت.. شایانی باسە سماڵ پۆکس ڤاکسینی هەیە بەڵام زۆر کاریگەر نیەو ئامارەکان دەریدەخەن لەهەر ١٠ کەس کە توشی ئەو ڤیرەسە دەبن ٣ یان دەمرن و بەردەوام ڤایرەسەکە گۆڕانکاری لە جیناتی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی لەلایەن دژە تەنەکانەوە لەناو نەبرێت. یان ڤاکسین کاری تێنەکات.
وەرگێران لە ئنگلیزیەوە: سایتی زانکۆلاین
سەرچاوە: دەیلی مەیلی بەریتانی

نووسراوه لهلایهن
zankoline

ليست هناك تعليقات: