چەند زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان سبەینێ ناکەن بە پشووئایا پەروەردە سبەینێ دەکات بە پشوو؟
هەریەکە لە زانکۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە سبەینێ ناکەن بە پشوو و دەوامی ئاسایی دەکەن، بەڵام لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی چەرمو سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا زانکۆی ڕاپەرین دەڵێت “بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی زانکۆی ڕاپەڕین و لەپێناو سودبینینی زیاتری خوێندکاران لەو کاتەی لەبەردەستدا ماوە بۆ خوێندن، ڕۆژی دوو شەممە کە دەکاتە ١ی ئایار، لە زانکۆی ڕاپەڕین دەوامی ئاسایی دەبێت و پێویستە مامۆستایان و خوێندکارانیش پابەندی دەوامی ئاسایی بن”.
هاوکات هەریەکە لە زانکۆکانی هەڵەبجە و گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی-یان ڕاگەیاند، ئەوانیش بڕیاریانداوە سبەینێ دەوامی ئاسایی بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند سەرجەم فەرمانبەران و كارگوزاران ئاگاداردەکاتەوە کە بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە سبەینێ پشوی فەرمی دەبێت لە سەرجەم كۆلێژ و سكوڵەكانیدا.
هەروەها شوان کەمال وتەبێژی زانکۆی چەرمو، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند “بەھۆی ١ی ئایارەوە سبەینێ لە زانکۆی چەرمو پشووی فەرمی دەبێت”.
پێشتریش سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند “بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان و كارمەند و فەرمانبەرانی حكومەت ڕادەگەیەنین، سبەینێ دووشەمە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتدا دەبێتە پشووی فەرمی”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکاندا.
ساڵانە بەبۆنی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە ڕۆژی ١ی ئایار دەکرێتە پشوو، لەو ڕۆژەشدا چەندین چالاکی بۆ پشتگیریکردن لە مافەکانی کرێکاران ئەنجام دەدرێت.
NRT
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: