ئاگاداریەك لە وەزارەتی پەروەردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژانی ٩ و ١٩ی ئەم مانگە لە قوتابخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین پشوو نین.
ئەمڕۆ سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی دەوامی خوێندن، بڕیاردراوە پشووی ڕۆژانی ٩ و ١٩ ئەم مانگە لە قوتابخانەکانی ئەو سنورانەی کە بایکۆتیان تێداکراوە هەڵبوەشێندرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکە بۆ ئەوەیە کە قەرەبووی وانەی فەوتاوی قوتابیان و خوێندکاران بکرێتەوە لەو سنورانەدا.
رۆژی ٩ی مانگ یادی ڕوخانی ڕژێمی بەعسە و ڕۆژی ١٩ی مانگیش چوارشەممە سوری ئێزدییەکانە.
ساڵی ڕابردوو و لە سەرەتای کردنەوەی دەوامی خوێندن مامۆستایانی سنورەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ماوەی نزیکەی سێ مانگ بایکۆتی خوێندنیان کرد دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە.
پێشتریش پەروەردەکانی ئەو سنورە بڕیاریاندا کە پشووەکانی ساڵ کەمبکەنەوە تاوەکو قەرەبووی خوێندنی ئەمساڵ بکەنەوە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: