Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن منداڵ فێردەکەیت کاتەکانی دابەش بکات؟

کەسایەتی منداڵەکان جیاوازیان هەیە و ڕەنگە هەندێکیان خێرا ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و کاتەکانیان دابەش بکەن، بەڵام هەندێکی دیکەیان بە پێچەوانەوە پێویستیان بەوە هەیە کەسێک بەردەوام ئاگاداریان بکاتەوە.

دایک بەگشتی ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی کارەکانی منداڵ و فێرکردنی ئەرکەکانی، چونکە بەرژەوەندی منداڵ لای دایکە بۆ ئەوەی سەرکەوتووانە بتوانێت خوێندن تەواو بکات و هاوسەنگی لەنێوانی یاری کردن و کۆششی خوێندن ڕابگرێت.
 ئەگەر تۆش کێشەت لەگەڵ منداڵەکەت هەیە و دەتەوێت بەباشی فێری دابەشکردنی کاتی بکەیت تا باشتر بخوێنێت، هەوڵبدە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە تا چۆنێتی کاتی پشوودان و سەعی کردن و یاریکردنی وەک ئەرکێک فێربکەیت؟
بەگشتی منداڵ چاو لە خێزان و ڕەفتاری کەسانی چواردەوری دەکات، هەر بۆیە کۆبوونەوەی خێزانی زۆر گرنگە تا منداڵ فێربکرێت کاتەکانی ڕێکبخات و هیچ ئەرکێکی بەلاوە قورس نەبێت و بڕوای پێ بهێنرێت کە کارێکی ئاسانە.

پێویستە دایک باشترین پێشکەش بە منداڵەکەی بکات، پێش ئەوەی بچێتە قۆناغی خوێندن، چونکە پێش قوتابخانە قۆناغێکی هەستیارە و لەوێوە دەبێت فێری بەرپرسیاریەتی و ئەرکەکانی ببێت، مەرچ نییە ئەوەی چاوی لێدەکات دروست بێت.
دەبێت مانگێک پێش ئەوەی داخڵی قوتابخانە بکرێت تەواوی گرنگی خوێندن و چۆنێتی ئەرکی وەک خوێندکار بۆ ڕوون بکرێتەوە و و خۆشەویستی لادورست بکات، بەڵام گرنگە دایکان نانی بەیانی منداڵ هەرگیز لەبیرنەکەن وەک هێلکە و شیر و خورما کە زۆر بەسوودن.

لەدوای گەڕانەوەی لە خوێندن دەبێت منداڵ دەبێت پشوو بدات، دواتر دەست بەکار و ئەرکەکانی خوێندنی بکات، نەک دوای بخات و دواتر نەتوانێت ئەنجامی بدات، لەهەمانکاتدا گرنگە کات و ژەمە خۆراکیەکانی بەشێوەیەکی دروست ڕێکبخرێت، پاش تەواوبوونی ئەرکی خوێندن ئینجا دەبیت سەیری تەلەفیزۆن یان یاری بکات، بەم شێوەیە کاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر دەروونی.
لەهەموو گرنگتر کاتی خەوتن و ماوەی خەوتنە کە بۆ منداڵ زۆر گرنگە و دەبێت لە 8 کاتژمێر کەمتر نەبێت ڕۆژانە، شەوانە زوو بخەوێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چۆن منداڵ فێردەکەیت کاتەکانی دابەش بکات؟ Reviewed by Unknown on 10:46:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.