زمانی کوردی حەوتەمین بەربڵاوترین زمانی دووەمە لە جیهاندا
ماڵپەڕی (زس ئز ئینسایدەر) لە بابەتێکیدا کە لە شێوەی نەخشەدا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە زمانی کوردی حەوتەمین بەربڵاوترین زمانی دووەمە لە جیهاندا.
بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە، زمانی ئینگلیزی بەربڵاوترین زمانی دووەمە لە جیهاندا و لە ٥٥ وڵاتی جیهاندا زمانی دووەمە.
بە دوای یەکدا و لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا زمانەکانی فەڕەنسی و ڕووسی دێن، بەپێی نەخشەکە زمانی فەڕەنسی لە ١٤ وڵات و ڕووسی لە ١٣ وڵات وەکو زمانی دووەم بەکاردەهێنرێن.
هەر بۆ هەمان بابەت زمانی ئیسپانی بە پلەی چوارەم هاتووە و لە هەشت وڵات زمانی دووەمە. پلەی پێنجەم زمانی کریۆلییە کە لە هەشت ووڵاتی جیهاندا وەکو زمانی دووەم بەکاردەهێنێت.
زمانی عەرەبی پلەی شەشەمی گرتووە و لە شەش وڵات وەکو زمانی دووەم بەکاردەهێنرێت. لە پلەی حەوتەمیشدا زمانی کوردی هاتووە کە لە چوار ووڵات وەکو زمانی دووەم بەکاردەهێنرێت.
ئەو چوار وڵاتەش کە زمانی کوردی تیایدا زمانی دووەمە بریتین لە هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: