مهترسیهكی تری كهم خهوی
کەم خەوی دەبێتە هۆی هەڵسوکەوتکردنت بە شێوازی نەخواستراو و نەگونجاو لەسەر کارەکەت، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە یەک ڕۆژ نەخەوتن دەبێتە هۆی دروستبوونی گیروگرفت لەکاتی کارکردنتدا، لە لێکوڵینەوەیەکدا هاتووە و دەڵێت ”کەمی خەو تەنها کاریگەری لەسەر کرێکاری ماندو نابێت بەڵکو دەبێتە هۆی ڕوودانی هەڵسوکەوتی نەخوازراو کە پەیوەندی بە لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی خودەوە هەیە، لێکۆڵینەوەکە لەلایەن سکوڵی کارگێڕی ڕۆتێردامەوە بڵاوکراوەتەوە و دەشڵێت” کەم خەوی دەبێتەهۆی تێکچوونی سووڕی کارکردن” لۆرا گیوری توێژەر لە سکوڵی کارگێڕی ڕۆتێردام لە زانکۆی ئێراسمۆس لە نەرویج ڕایگەیاند “هەڵسوکەوتی نەویستراو لە شوێنی کارکردن لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی خۆپەرستی کۆنتڕۆڵ نەکراو ڕوودەدات” ئەو هەڵسوکەوتە نەشیاوانەش کەمتەرخەمی و توڕەیی بەرامبەر کەسانی سەرکارەکەت دەگرێتەوە بەڵام لێکۆڵینەوەکە پێشنیاردەکات کەمی خەو ئەگەر بۆ یەک شەویش بێت کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە بە جۆرێکی نەخوازراو مامەڵە دەکەن، گیوری وتیشی کاریگەریەکانی کەم خەوی و نەخەوتن لە هەمان کەسدا لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر جیاوازە ، پێشتر لێکۆڵینەوە لەسەر کەم خەوی کراوە دەرکەوتووە کە دەبێتە هۆی بڕیار دانی نا ئەخلاقی و نا دادپەروەرانە.
وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە: هونەر محێدین
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
مهترسیهكی تری كهم خهوی
Reviewed by Unknown
on
11:38:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: