Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پشووەكەی رۆژی دووشەممە ئەو زانكۆیە ناگرێتەوە.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، سبەی دووشه‌ممه‌ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیه‌. بەپێی ڕۆژمێری تایبەت بە پشووە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان ، سبەی دووشەممە 1/5/2017، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. هەر لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردۆتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی گرنگی و پیرۆزی رۆژی جیهانی كرێكاران بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی 1ی ئایار، كە دەكاتە سبەی دووشەممە لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لەسنوری پارێزگای سلێمانی پشوو بێت. جێگای باسە زانكۆی راپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكیدا رایگەیاند كەوا ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران دەكاتەوە پشووەكەی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1 ی ئایار ئەو زانكۆیە ناگرێتەوە.

بەهەمان شێوە زانکۆی هەڵەبجەش هەمان بڕیاری دابوو
ئەمەو بەیانی لە زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی ڕاپەرین دەوام هەیە


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پشووەكەی رۆژی دووشەممە ئەو زانكۆیە ناگرێتەوە. Reviewed by Unknown on 6:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: