Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەپێی توێژینەوەیەک.. لاوازیی جەستە کاریگەری لەسەر مێشک دروستدەکات

نوێترین توێژینەوەی تەندروستی ئاشکرای دەکات کە لاوازی کێشی لەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر مێشک هەیە.
بێگومان قەڵەوی نەخۆشیە و سەرچاوەیەک بۆ تێکچوونی تەندروستی، بەهەمان شێوەیە لاوازی کێش بەشێوەیەکی یەکجار زۆر زیانی هەیە.
 پسپۆڕان لە نوێترین توێژینەوەدا ئاماژە بەوەدەکەن کە لاوازی کێشی جەستە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر مێشک هەیە و دەبێتە هۆی نەخۆشیە دەروونیەکان وەک خەمۆکی.
هەر بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە هەموو ئەوانەی لاوازی کێشیان هەیە چ پیاوان یان ژنان، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی مێشک زیاترە لەڕووی تەندروستیەوە.
چونکە بەگشتی ئەو کەسانەی کێشیان زۆر لاوازە یان ئارەزووی خواردنیان کەمە، تووشی (کەئابە) خەمۆکی و جۆرێک لە دڵەڕاوکێ دەبن بەتایبەتی خانمان، ئەمەش پاش 183 لێکۆڵینەوە کە لە زانکۆی سیولی پزیشکی لە کۆریای باشور دەرکەوت بەهەمان شێوە ئەوانەی کێشیان زیادە و قەڵەون تووشی هەمان کێشە دەبن.
نەخۆشی خەمۆکی یان کەئابە دەبێتە هۆی تێکدانی بیرکردنەوەکان بەشێوەیەکی سلبی، واتە تەنها بیر لە خەم و دڵەڕاوکێ و بابەتی خراپ دەکاتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەپێی توێژینەوەیەک.. لاوازیی جەستە کاریگەری لەسەر مێشک دروستدەکات Reviewed by Unknown on 10:46:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.