Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن کۆمەڵێک لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە ڕانیە گردبوونەوە

بۆ دووەمجار خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لە چەند خوێندنگەیەکی ئامادەیی سنووری پەروەردەی ڕانیە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی چوونە بەردەم بینای پەروەردە.

خوێندکارەکان داوایانکرد پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەمبکرێتەوە و ماوەی خوێندنی ئەمساڵیش درێژ بکرێتەوە تا بتوانن بە هەموو وانەکان رابگەن.

خوێندکارەکان سەر لەبەیانی دوێنێ ٣ی نیسانی ٢٠١٧، لە بری ئەوەی بچنە هۆڵەکانی خوێندن چوونە بەردەم پەروەردەی شارەکەیان، بەڵام لەوێ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بۆ ماوەیەک گرژی و ئاڵۆزیی کەوتووەتە نێوانیانەوە.

بەهۆی بایکۆتی مامۆستاکان لە دەڤەرەکە، وەکو پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە دەڤەری راپەڕینیش پرۆسەی خوێندن سێ مانگ درەنگتر لەکاتی خۆی دەسیپێکرد، ئەمەش وایکردووە خوێندکاران پرۆگرام و وانەی زۆر کەوتووە بەسەریاندا.

وتەبێژی پەروەردەی ڕانیە رەوایەتی دەدا بە داواکاری خوێندکاران، دەڵێت جێبەجێکردنی خواستەکانیان لە ئەستۆی وەزارەتدایە.

لە سنووری پەروەردەی رانیە ٤٠ خوێندنگای ئامادەیی هەیە کە خوێندکارانی هەموو خوێندنگاکان لەگەڵ ئەوەدان پرۆگرامی خوێندن کەمبکرێتەوە و ماوەی خوێندنی ئەمساڵ درێژ بکرێتەوە. بەڵام هێشتا وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئەم داواکارییە رەزامەندی نیشان نەداوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن کۆمەڵێک لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە ڕانیە گردبوونەوە Reviewed by Unknown on 7:08:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.