حەوت هەنگاو بۆ دەستپێكی ژیانێكی نوێ

1- پلان بۆ ژیانێكی نوێ دابنێ بەڵام بە زیرەكی و ئاقڵانە ئەم كار بكە و لە تەواوی ئەو شتانە دوور بكەوەرەوە كە پێشتر بونەتە مایەی تاڵكردنی ژیانت .
2- دوور بكەوەرەوە لەوەی چاوەڕێی هیچ شتێك لە هیچ كەسێك بكەیت و ئەوەی پێویستتە بۆ ژیانێكی نوێ هەوڵی بۆ بدە .
3- متمانە بەخۆبوونت زیاد بكە و ئەوەندەی پێویستە گرنگی بە خۆت بدە و خۆت وەلا مەنێ .
4- دوور بكەوەرەوە لە ڕەش بینی و هەمیشە بە ئومێد و ئاواتەوە هەنگاو بنێ بۆ تەواوی ئەو شتانەی بۆت دێنە پێشەوە بۆ ئەوەی بتوانیت سەركەوتوو بیت .
5
– لە نرخ و بەهای هیچ هەنگاوێك كەم مەكەرەوە كە دەینێیت و نرخی هەموو ئەو هەنگاوانە بزانە كە بۆ سەركەوتن و ژیانێكی نوێ تۆ ئەنجامی دەدەیت .

6- لە هەڵەكانتەوە فێر ببە و هەرگیز جۆرێك ڕەفتار مەكە ئازاری خۆت بدەیت بەو هەڵانەی پێشتر ئەنجامت داون .
7- لەو كەسانە دوور بكەوەرەوە كە بەردەوام خەمۆكن و هیچكات ڕوو گەشی نازانن و هەمیشە ڕویان تاڵ و ناخۆشە .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
حەوت هەنگاو بۆ دەستپێكی ژیانێكی نوێ
Reviewed by Unknown
on
12:46:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: