Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی پەردەلادان لەسەر وێنەی یەکەم شەهیدی شەڕی داعش لەمەخموور دەکات

بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی پەردەلادان لەسەر وێنەی یەکەم شەهیدی شەڕی داعش لەمەخموور دەکات

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۳۰ـ٤ـ۲۰۱۷ بەئامادەبوونی رزگار محەمەد قایمقامی مەخموورو ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسانی حکومی و حیزبی و بنەماڵەی شەهید ئامادەی ئەو ڕێورەسمە ببووین. هەر لە میانەی ئەو ڕێورەسمەدا مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور ئامادەی ئەو مەراسیمە بوون. جێگەی باسە شەهید (دەشتەوان عەبدوڵڵا) یەکەم شەهیدی شەڕی داعش لەڕۆژی 30-4-2014 لە میحوەری مەخموور لە نزیک ناحیەی قەراج شەهید بوو.هەر لەم مەراسیمەدا بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی گەیاندە خانەوادە سەربەرزەکەیان و بەڵینی دووپات کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار بۆ بەگژاچوونەوەی هەموو هێزە تاریک و کۆنەپەرستەکانی هاوشانی تیرۆرستانی داعش بۆ ئەوەی گیانی شەهیدان ئارام بێت .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی پەردەلادان لەسەر وێنەی یەکەم شەهیدی شەڕی داعش لەمەخموور دەکات Reviewed by Unknown on 3:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: