زانیاری دەربارەی ئەو ئافرەتەی كۆئەندامی نێرینەی هاوسەرەكەی بڕی
پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنگۆیەك بڵاوبۆوە لەبارەی بڕینەوەی كۆندامی نێرینەی پیاوێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە، وتەبێژی پۆلیسی توندوتیژی خێزانی زانیاری بۆ رادیۆی نەوا دەخاتەڕوو.لەبارەی ئەو دەنگۆیەوە، رائید هیوا كەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لەلێدوانێكدا بە رادیۆی نەوای راگەیاند، ئەوانیش بابەتەكەیان بیستوە، بەڵام تائێستا هیچ سەرەداوێكیان لەبەردەستدا نییە و كێشەكە نەچۆتە بەردەستیان، لەبەرئەوە ئەگەر بابەتێكی لەوشێوەیە بوونی هەبێت، دەچێتە چوارچێوەی خێزانی و دەبێت خێرا چارەسەری بۆ بكرێت.
وتیشی “دوای چارەسەركردنی پیاوەكە، دەبێت بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە ئاگادارمان بكەنەوە و لێكۆڵینەوەی خۆمان دەستپێبكەین”.
رادیۆی نەوا لە بەدواداچون بۆ دەنگۆیە بەردەوام دەبێت و زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
زانیاری دەربارەی ئەو ئافرەتەی كۆئەندامی نێرینەی هاوسەرەكەی بڕی
Reviewed by Unknown
on
10:38:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: