Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

منی کۆنەپەرست

منی کۆنەپەرست…!.

سەردار مەحمو

.

ئەرێ هەی هاوار کەسێك من تێ بگەیەنێت، ئەم دیاردەیە چی یە ….!

ئاخر بڕۆ، هەموو ڕۆمانەکانی سەردەمی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و پێشتر بخوێنەرەوە . لەیەک جێگادا باسی ئەوە ناکات ژنێکی شۆڕش گێڕ، خۆی ڕووتکردبێتەوەو(وانێکە دوا بڕاوەکەی)کردبێتە چەکی بەرگری..!

من قەت نەمبیستوە نە ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگ، نە جەمیلەی جەزائیری،و نە هیچ ژنێکی شۆڕش گێری کورد و عارەب و فارس، جووت مەمکی کردبێت بە نارنجۆك، یان وانێکەکەیان کردبێت بە ئەسڵەحەی فەتاکە و دوژمنی پێ بتۆقێنن..!

.

کورد قسەیەکی جوانی هەیە، دەڵێت:

ژن بە بێکەس هار دەبێت، پیاو بە بێکەس هەژار دەبێت …

.

لەوەش واوتر، ئافرەت هەیە لە سەرلایفی ماسنجەری فەیسبووک ، هەر ڕۆژەی بە بیانویەک ، دەڵێ ڕقم بەن خۆم ڕووت دەکەمەوە . ( تکایە ناوی هیچ کەس مەهێنن)*

من نازانم ئەو بەڕیزانە، گەرمایانە یان ئەو خەڵکە دەبزوێننن، یاخود فەیسبوکیان لابوە بە(حەمامی سورەت)…!

.

بابە لەسەری مەڕۆ….

ئەمڕۆ بێ و بەیانی بێت، تۆ لەسەر ئەم دارو بارە بیت، هەر خۆت ڕووت دەکەیتەوەو ئەو تڕو تفاقەت دێنتە مەجلیس…!

بەڵام منت بمرێت، خۆت هەرچی ئەکەیت بیکە، بەس داوا نەکەیت لە کوردستان هاو خولق و بیروڕاکانت شتی وا بکەن….

لەبەر هیچ نا …

لەبەر ئەوەی میلاکی پۆلیس نەفڕێ بۆ ئاسمان و دائیرەکان چۆڵ نەبن لە کارمەندی پیاو…!

دەستم دامێنی موبارەکت …

.

.

.

خوێنەری خۆشەویست….

جاران شۆڕشگێڕەکان ، دەچون چەکیان دەکڕی و دەیاندایە شاخ و هەردان و خەباتی پێشمەرگانەو پارتیزانیان ڕادەگەیاند…

ئیستا خەباتەکە شكڵی تری بەخۆوە گرتوە ، خوا پەنامان بەیت هەرێ وەڵا هەی ..!

.

.

.

.

تێبینی ١/ خوا هەڵناگرێت وێنەکان زۆر شەقاف و کراوەتە بوون….

بەڵام من، بە خاتری ئەو خوشک و هاوڕی بەڕیزانەی ڕێز لە خۆیان و کەسایەتی بەرزیان دەگرن. لەوێنەکەدا سپیم داوە بەسەر ڕەشیاندا…

بۆیە تکایە کوڕگەلەکە دۆعای شەڕم لێ مەکەن…!

.

* تێبنی ٢/ بۆیە دەڵێم: ناوی کەس مەبەن، تاقەت و کاتی چەلەحانێم نیە،،،

کورد دەڵێ: تەشیەک بەن بادە، خۆت لە بێ حەیا لادە..!

.

.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

منی کۆنەپەرست Reviewed by Unknown on 9:30:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.