راپۆرت (نەخۆشى سیل)
سیل بریتیییە لە زەفەربردنی زیندەوەرێکی وورد بۆ ناو لەش کە زیاتر سییەکان دەگرێتەوە. ئەم نەخۆشییە لە زمانەوانی پزیشکیدا بە تی بی (TB) ناسراوە یان (Tuberculosis) و لە هەندێ شوێنی جیهاندا هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤەکان.
سیل چۆن دەگوازرێتەوە؟
هەر کەسێک نەخۆشی سیلی هەبێت دەتوانێت نەخۆشییەکە بگوازێتەوە بۆ کەسانی دیکە. زیندەوەری بەرپرس لە تووشبوون بە سیل لەگەڵ پریشکی پژمە و کۆکەدا دێتە دەرەوە و لە ئەگەری هەڵمژینی لە لایەن کەسێکی دیکەوە دەبێتە هۆی توشبوونی ئەوکەسە بە نەخۆشییەکە.
چیم لێ دێت ئەگەر تووشی ئەو نەخۆشییە ببم؟
لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی سیل مەرج نییە ڕاستەوخۆ نیشانەکان دەربکەون، بەڵکو لەوانەیە یەکێک لەم دوو حاڵەتە ڕووبدات:
لەوانەیە سیستمی بەرگری لەشت بەرەنگاری ئەو زیندەوەرە ببێتەوە و بیکوژێت، بەم جۆرە تووشی نەخۆشییەکە نابیت.
لەوانەشە لەشت بە تەواوی ئەو زیندەوەرانە لەناونەبات و ئەمەش بە سیلی پەنهان ناودەبرێت (Latent TB). ئەو کەسانەی ئەم جۆرەی نەخۆشییەکەیان هەیە نیشانەکانیان تێدا دەرناکەوێت. ئەگەر نیشانەکان لە نەخۆشدا دەرکەوتن ئەوکاتە بە نەخۆشییەکە دەوترێت سیلی چالاک (Active TB).
نیشانەکانی سیل کامانەن؟
ئەمانە هەندێکن لە نیشانەکانی سیلی چالاک:
کۆکەی درێژخایەن
بەرزبوونەوی پلەی گەرمی لەش
عارەقکردنەوە لە شەودا
لەدەستدانی کێشی لەش بەبێ ویست
ئایا پێویستە سەردانی پزیشک بکەم؟
لەم حاڵەتانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت:
ئەگەر لە نزیک کەسێکەوە بوویت کە نەخۆشی سیلی هەبوو
ئەگەر بۆ ماوەی ٣ یان چوار هەفتە کۆکەت هەبوو و بەرەو باشبوون نەچوویت
ئەگەر نیشانەکانی دیکەی سیلت لە خۆتدا بەدی کرد، وەکو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، عارەقکردنەوە لە شەودا، لەگەڵ دابەزینی چاوەڕوان نەکراوی کێشی لەش.
ئایا پشکنین هەیە بۆ ناسینەوەی نەخۆشی سیل؟
بەڵێ. پزیشک لە ڕێگەی دەرزییەکەوە کە لە باڵی نەخۆشی دەدات چەند پارچەیەکی زیندەوەری مردوو (ئەو زیندەوەرەی کە هۆکاری تووشبوونە بە نەخۆشی سیل) دەکاتە ناو لەشەوە. دوای چەند ڕۆژێک پزیشک ئەو شوێنە دپشکنێت کە دەرزییەکەی لێدراوە و بڕیار دەدات لەسەر ئەنجامی پشکنینەکە، ئەمەش بە هەڵسەنگاندنی ئاستی هەڵئاوسانی پێست لەو شوێنەدا کە دەرزییەکەی لێدراوە.
لە ڕێگەی خوێنیشەوە پشکنین بۆ نەخۆشی سیل ئەنجام دەدرێت بەڵام ئەم پشکنینە لە هەموو شوێنێک بەردەست نییە.
لە هەندێ شوێنی جیهان ڤاکسین لە دژی سیل بە شێوەیەکی ڕۆتینی بۆ هەموو منداڵێک بەکاردەهێنرێت کە بە بی سی جی (BCG) ناسراوە و لەسەر شانی منداڵ دەدرێت. بەڵام مەرج نییە کاریگەری ئەم ڤاکسینە تا تەمەنی پێگەیشتوویی بمێنێتەوە.
ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە باش نەبوو مانای چییە؟
ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکەی پێست باش نەبوو (Positive) ئەوا پێویستە چارەسەر وەربگریت. چارەسەریش بەپێی نەخۆشبوون و جۆری نەخۆشییەکە دەگۆڕێت.
هەندێجار ئەنجامی پشکنینی ئەو نەخۆشانەی کە پێشتر چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە یان ئەوانەی کە ڤاکسینی سیلیان وەرگرتووە بە پۆزەتیڤ دەردەچێت.
ئەو کەسانەی سیلی پەنهانیان هەیە پێویستە ماوەی ٣ بۆ ٩ مانگ دەرمان بەکاربهێنن. ئەوانەش کە سیلی چالاکیان هەیە دەبێت هەموو ڕۆژێک چوار جۆر دەرمانی جیاواز بۆ ماوەی دوو مانگ بەکاربهێنن. دوای ئەو ماوەیە، هەندێک نەخۆش دەتوانن دەستبەرداری دوان لە دەرمانەکان بن، بەڵام هەموو نەخۆشەکان دەبێت بۆ چوار مانگی دیکە بەردەوام بن لە بەکارهێنانی ژمارەیەک لەو دەرمانانە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە نەخۆشانی سیلی چالاک دەبێت لایەنی کەم بۆ ماوەی ٦ مانگ دەرمان بەکاربهێنن.
بەکارهێنانی دەرمان بۆ ماوەی چەندین مانگ و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێزارکەرە. بەڵام ئەگەر هەموو دەرمانەکانت بەو شێوەیە کە پزیشک دیاریکردووە بەکارنەهێنیت، ئەگەر هەیە باری تەندروستیت تێکبچێت و کاریگەری دەرمانەکان نەمێنێت. لەدەستدانی کاریگەری دەرمانەکانیش ئەوەندەیتر چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە گرانتر دەکات.
سیل نەخۆشییەکی مەترسیدارە و ئەگەری هەیە بە مەرگ کۆتایی بێت. لەبەر ئەوە پێویستە بە گرنگییەوە لە بەکارهێنانی دەرمانەکان بڕوانرێت.
چۆن توشی ئەم نەخۆشیە دەبیت؟
میکرۆبی نەخۆشی سیل هەمیشە لەهەوادا بلاودەبیتەوە، لەکەسێکەوە دەیگرێت کەتووشی سیلی سیەکان بووبێت. بەتیەبتی کاتێک کەنەخۆشەکە دەکۆکێت وەیا دەپژمێت. بەلام هەندێک لەوانەی کەسیلیانهەیە کەسانیتر توشدەکەن. بەتیەبتی لەوحاڵەتانەدا کەنزیک بیت لیوەی وەیا لەگەڵ کەسی توشبوودا بژیت. ئەوانەی بەم شێوەیە توشی نەخۆشی سیل دەبن بەدوای وەرگرتنی چەند هەفتەیەک لەدەرمان جاک دەبنەوە. بەڵام بەگشتی نەخۆشی سیل زیاتر لەمناڵان و کەسانی بەتەمەن وئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وەیا ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤین وەیاخود ئەوکەسانەی مادەی هۆشبەر بەکاردێنن وەیا لەشوێنی قەرەباڵغ وکەم هەوادا دەژین تووشی ئەم نەخۆشیەدەبن.
چۆن سیل چارەسەر دەکرێ؟
چەند ساڵیکە چارەسەری نەخۆشی سیل بەئاسانی بەکاردەبرێت ئەویش لەڕیگای وەرگرتنی چەند مانگ دەرمانی تیبەتەوە. گرنگ ئەوەیە تەواوی ماوەی وەرگرتنی دەرمانەکان لەبار جاوبگیرێو لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕیکوپێکی بخورێت. تا یارمەتی بدات کەسەک بەتەواوی نەخۆشیەکەی تای بنبڕ ببێت. ئەوەش بزانە کەنەخۆشی سیل لەسەردەمانێکدا خەڵکێکی زپری کوشتووە.
چی بکیەت ئەگەر هەستتکرد توشی نەخۆشی سیل بویت؟
سەردانی پزیشک بکە تا ڕینامایت باکو ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنگت بکات. پشکنینی خوێنو گرتنی ئەشیعەی سنگ ڕیگای دلةیابوونە لەوەی کەئایا توشی ئەم نەخۆشیە هاتویت یان نا. بەلام پشکنینی خوێنو گرتنی ئەسیعە هەمووکاتێک بەمانای ئەوەنییە کەتۆ توشت سیل هاتویت. بەڵکو فرسەتێکە بۆ دڵنیابوونەوە لەتەندروستی تۆ ئەمەش بۆ خۆتو ئەندامانی خێزانو ئەوانی لەگەڵی دەژیت کارێکی پێویستە.
جیاوازی چییە لەنیوان نەخۆشی سیل وهەڵگری میکرۆبی نەخۆشیەکەدا؟
ئەوانەی کەهەڵگری میکرۆبی نەخۆشی سیلن ئاسانتر چارەسەر دەکرێن وماوەی چەند مانگ بۆ وەرگرتنی دەرمانی ناوێت. بەڵام ئەوانەی هەڵگری میکرۆبەکەن شانسی زیاتریان بۆ توشبوون بەنەخۆشی سیل هەیە لەوکەسانەی کەهەرگیز هەڵگی میکورۆبەکەنەبوون. هەروەها هەڵگرانی میکرۆبی سیل کەسانیتر توشی نەخۆشیەکە ناکەن بەڵام ئەوانەی نەخۆشن چاوەروانی گۆستانەوەی میکرۆبەکەیان هەیە بۆکەسانیتر.
دەتوانرێت ڕیگا لەتوشبوون بەنەخۆسی سیل بگیرێت؟
بەڵی دەتوانرێت لەچەند ڕیگاوە بەر بەم نەخۆشیە بگیرێط. لەوانە:
١/ جارەسەرکردنی ئەوانەی کەهەڵگری میکرۆبی ئەم نەخۆشیەن. بەتیبەتی ئەوانەی کەلەسنگیاندا میکرۆبی سیلیان هەڵگرتووە. ئەمکەسانە بەدوای ٢هەفتە وەرگرتنی دەرمان ئیتر مەترسی ئەوەیان لەسەر نامێنی کەکاسانیتر توشبکەن.
٢/ ئەوانەی کەنیکن وەیا لەگەڵ کەسانی توشبوو بەنەخۆشی سیلدا دەژین پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی سنگ بکەن وپشکنینی پێویستیان بۆبکرێ تا دڵنایبون لەتەندروستییان.
٣/ کوتان. لەبەشێکی زۆر لەولاتانی دونیا بەتیەبتی ولاتنی ڕۆژ هەڵات سالانە کەمپینی لێدانی دەرزی بۆبرگری لەنەخۆشی سیل بەڕیوەدەبرێ ، بەتیەبتی بۆ منالانی تەمەن ١٢ ب٠١٣ سالان بەگشتیو لەقوتابخانەو گەڕەکەکان بەتیەبتی.
نووسراوه لهلایهن
null@example.com (Barham Eng)
ليست هناك تعليقات: