Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند ڕێگەیەكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی كێشی زیادە

چەند ڕێگەیەكی ئاسان و بێ ماندوو بوون بۆ كەمكردنەوەی كێشی زیادەت  . توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە دەكرێت لەڕێی چەند گۆڕانكاریەك لە ڕەفتارەكانی ڕۆژانەدا مرۆڤ كێشی زیاددەی داییزێنێت .

1- هەناسەدان بەقوڵی : ئەم كردارە تێكڕای دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كەم دەكاتەوە كە هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش .

2- لە كاتی خواردنی ژەمەكانتدا سەوزە زۆر بخۆ ، ڤیتامین و پێكهاتەكانی ناو سەوزە وادەكات كێشت زیاد نەبێت

3- ئەو كاتەی كار دەكەیت لە شوێنی كارەكەت بەشێوەیەكی ڕێك دابنیشە و پشتت مەچەمێنەرەوە ئەمە تێكڕای دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل ناو لەش كەمدەكاتەوە و ئەگەری قەڵەوی كەمدەكاتەوە.

4- ئەو خۆراكانە زۆر بخۆ كە بەهاراتیان پێوە كراوە بە تایبەت ئەوانەی بیبەری تیژیان زۆر تیادایە ئەمە چەوری زیاددەی جەستە دەتوێنێتەوە .

5- لەبەر دەم ئاوێنەدا نان بخۆ ، خواردنی نان بەم شێوەیە وادەكات بڕێكی كەم نان بخۆن .

6- كاتێك دەچیت بۆ شوێنی كارەكەت یان لەكاتی چونت بۆ شوێنێك بە قادرمەدا سەر بكەوە نەك مەسعەد ئەمە یارمەتی سوتاندن و كەمكردنەوەی چەوری زیاددەی جەستەت دەدات سەركەوتن بەسەر دووقات قادرمە ڕۆژانە ئەمە یارمەتی دابەزاندنی 3 كیلۆ لە كێشی زیاددە دەدات لە ساڵێكدا .

7- پێش نانخواردن دوو پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی كەمتر نانت بۆ بخورێت و هەستكردنت بە تێر بوون زیاد دەكات .

8- ڕۆژانە ڕۆشتن بەپێكانت یارمەتی سووتاندنی كالۆری زیاددەی جەستەت دەدات .

9- نانەكەت بەهێواشی بخۆ چونكە هەستكردن بە تێر بوون دوای 20 خولەك لە دانیشتن لەسەر سفرەی نانخواردن زیاد دەكات و چیتر نانت بۆ ناخورێت .

10- گەرماو بە ئاوی گەرم بكە ، خۆشتن بە ئاوی گەرم هاوشێوەی ڕۆشتن بە پێ بۆ ماوەی 30 خولەك كاریگەری دەبێت لەسەر سوتاندنی چەوری زیاددەی لەش .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چەند ڕێگەیەكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی كێشی زیادە Reviewed by Unknown on 6:39:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.