Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگادارییه‌كی گرنگ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر

ھاکەران لینکێکی ساختەیان دروست کردووە و بۆ بەکارھێنەرانی ڤایبەری دەنێرن، ئەو لینکەش نابێت بکرێتەوە. بەشێک لە ھاکەرانی ئەورووپا و ئەمەریکا، لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلی ساختەوە، لینکێکی ساختە، بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)ی دەنێرن، لەسەر لینکەکەشدا ناوی ھونەرمەندە جیھانییەکان نووسراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە ئەو ھونەرمەندە کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەی لینکەکە بکرێتەوە.

 

لە ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە ئەو لینکە ساختەیە و نابێت بەکارھێنەرانی ڤایبەر بیکەنەوە، چونکە ئەگەری زۆری ھەیە مۆبایلەکانیان ھاک بکرێن، ھەروەھا نامە، زانیارییە تایبەتییەکان، وێنە و ڤیدیۆکانیشت، بدزرێن و لە لایەن ئەو کەسانەی دزیویانە، بڵاو بکرێنەوە.

 

پڕۆگرامی ڤایبەر بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، دادەنرێت.

 

س: كاروان ئایتی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ئاگادارییه‌كی گرنگ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر Reviewed by Unknown on 1:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: