ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ پۆلی ١٢ ەکان، سبەی بڕیارە چارەنوسسازەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێ
بەپەلە ، سبەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و کەمکردنەوەی مەنهەج کۆبونەوە دەکرێ
لە گردبوونەوەی ئەمڕۆی خوێندکارانی پۆلی ١٢ ەدا لە سنوری گەرمیان و لەبەردەم بەرێوەبەرێتی گشتی پەروەردە گەرمیان خوێندکاران چەند داواکاریەکیان پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کرد. ئەمڕۆ لەگردبوونەوەیەکدا کە سەدان خوێندکارا ئامادەبوون و چونە بەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دەڤەرەکە خوێندکاران چەند داواکاریەکیان خستە بەردەم بەرپرسانی پەروەردە:
١- درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنی ئەمساڵ
٢- کەمکردنەوەی مەنهەجی پۆلی ١٢
٣- دخول لە ٣ دەرسەوە بکرێتە٤ وانە
٤ – تاقیکردنەوەی وانەکانی کوردی و عەرەبی بکرێتە ئارەزومەندانە
شایانی باسە بەرێوەبەری گشطی پەروەردەی شارەکە بەڵێنی بە قوتابیان داوە سبەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە ئەم خاڵانە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و ئیشی جدی لەسەر بکات.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: