Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كتێبی ژەهر باران بڵاوبوویەوە

كتێبی ڕۆژ ژمێری بۆردومانە كیمیاییەكانی جیهان لە ژێر ناوی (ژەهر باران) لە شاری سنە بڵاوكرایەوە.

ئەم كتێبە بەڵگەییە، لە (220) لاپەڕەو بە تیراژی هەزار دانەو بە نرخی (15) هەزار تومەن ڕەوانەی بازاڕی كتێب فرۆشەكان كراوە.

كتیبی ژەهرباران بریتییە لە حەوت بەش كە لە بەشێكیدا چۆنیەتی ڕوودانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەر دەستی ڕژیمی بەعس باسكراوە، هەروەها لە بەشێكی كتێبەكەدا باسی (10) جۆر چەكی كیمیایی دەكات كە لە جیهاندا لە دژی خەڵك و بۆ كۆمەڵكوژی بەكار هاتووە.

ئەم كتێبە لەلایەن (موحەمەد باقر نیكخواە) نووسراوەو لە لایەن (عیماد كەریمیان) ەوە كراوەتە كوردی.

شایانی باسە كە ڕژیمی بەعس شاری هەڵەبجەی بۆردومانی كیمیایی كردو لەم هێرشە كیمیاییەدا زیاتر لە پێنج هەزار كەسی سڤیل كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، كوژران.

لە دوای هێرشی ناوەكی هێرۆشیما، هێرشی كیمیایی هەڵەبجە گەورەترین كارەساتی كیمیایە كە بە مەبەستی كۆمەڵكوژی ئەنجام بووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

كتێبی ژەهر باران بڵاوبوویەوە Reviewed by Unknown on 9:49:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: