بەپەلە، دەقی بڕیارەکەی خوێندنی باڵآو دوازانیاری لەسەر ئەژمارکردنی نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی پۆلی ١٢ بزانە
گەر لە بڕیارەکە تێنەگەیشتی سەیری ئەم ڤیدیۆ بکە زۆر بە جوانی ڕونمان کردۆتەوە:
، لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دەرکردو تائێستا هەڵنەوەشاوەتەوەو کاریشی پێدەکرێت:ئەمەی خوارەوەش دەقی بڕیارەکەیە:
ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانی زمانی کوردى و عەرەبى ئارەزومەندانە دەبێت
لە بەشى کۆتایى کۆبونەوەکەشدا، بڕیاردرا لەمساڵەوە ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی (زمانی کوردى و عەرەبى) بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزە لە کاتی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژە پزشکى و ئەندازیارى و زانستیەکان ئارەزومەندانە دەبێت.
واتا دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کاتێک داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ کۆلێژە پزشکى و ئەندازیارى و زانستیەکان سەرپشک دەکرێن لەوەی کە ئایا دەیانەوێت نمرەی تاقیکردنەوەکانی زمانی کوردی و عەرەبیان بۆ ئەژمار بکرێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت بەشداری تاقیکردنەوەی هەردوو وانەی زمانی کوردی و عەرەبیان کردبێت و لە تاقیکردنەوەکە دەرچووبن، جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەم بڕیارە لەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت.
ليست هناك تعليقات: