Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەکانی پەروەردەی سلێمانی لە پشووە فەرمییەکان بێبەش دەکرێن

زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەکانی سنوری ئەو شارە لەپشوەکان بێبەش دەکرێن و سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش بەوەکالەت ڕایدەگەنێت : بۆ سودبینی خوێندکارانە لەوانەکان و ئەو کاتەی لەبەردەستیان ماوە.
د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکابەت  لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆدا بۆ زیاتر سودبینینی خوێندکارانی زانکۆ و سودمەندبونیان لەوانەکان، بڕیارماندا ئەو پشوانەی دەمێنێتەوە لاببرێت و سەرجەم پشوەکان بکرێتە دەوامی فەرمی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران.
لەلایەکی دیکەوە نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژھەڵات بەپێی ڕێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەھۆی دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاردرا ھیچ پشوویەک قوتابخانەکانی سنوری سلێمانی نەگرێتەوە.
وتیشی:” ئەو بڕیارە تائێستا بەوجۆرە ماوەتەوەو ھیچ گۆرانکارییەکی تێدا نەکراوەو بەو پێیەش پشوەکانی مانگی نیسان و ئایاری ساڵی 2017 لەسەرجەم قوتابخانەکانی سەربەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوامی ئاساییەو ھیچ پشوویەک نایانگرێتەوە”.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەکانی پەروەردەی سلێمانی لە پشووە فەرمییەکان بێبەش دەکرێن Reviewed by Unknown on 9:32:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: