Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن و کاردانەوەکانی لەنێو خوێندکاران

 لە بەرواری ۱۷ / ٤ / ۲٠۱۷ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی بەست وە وێرای ئەو هەموو نەهامەتی وژیانە قورسەی کوردستان وخەڵکی کوردستان ئەیبینێت لە هەموو بوار و رووێکەوە ( کارەبا ، ئاو ، مووچە و هتد..) رەنگە هەتا بتوانین هۆکاری نەهامەتی خەڵك بژبێرین بەڵام لە جیاتی حەل وکێشە سەرەکیەکان تاوتوێ بکەن هەستان بە دەر کردنی کۆمەڵێك قەراری تازە کە ئێمە سەرەنج بۆ ئەم قەرارە دەبەین ئەویش ( مۆڵەتی خوێندن ) رابگرێت کە ئەمەش هەر لە خۆی بە واتای رووخاندنی تموحی هەموو کەسێك دێت کە بیوەێت درێژە بە خوێندن بدات و بە دوای زانست بگەرێت لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر لە بوار و سێکتەرە جێاوازەکانی کۆمەڵگا..بە مەرجێك بۆ نموونە تۆی فەرمانبەر گەر هاتوو بە تەمای خوێندن بیت بۆ بەدستهێنانی بەروانامەی کە (ماستر&دکتۆرا&هتد..) وە لە سەر گیرفانی خۆت ( نفقە خاصە ) وە بێ ئەوەی لەو ماوەی ئەخوێنیت لە دەرەوەی وەڵات خزمەتت بۆ حیساب بکرێت ( راژە ) ئەگەر بەم شێوەیەش برۆیت هێشتا مۆڵەتی خوێندنت نادەنێ!! نەخێر گەر لەوە زیاتر گەر ئەو پسپۆرانەش بخوێنیت کە دیاری کراون لە وەزارەتە جیا جیاکان هێشتا مۆڵەتت نادەنی ئەتەوێت زیاتر!!..گەر رازیش بی جگە لەو هەمۆیە تەنها مۆڵەتت بەنێ و دوای گەرانەوە کێشەت نەبێت کی کەی راستاندنی بروانامەت بۆ بکەن گەر ئاواش رازی بی هێشتا مۆڵەتت نادەنی لە بەر ئەوەی راگیراوە!!!..بە چی یاسا و بە چی حەقێك رێگر دەبیت لە زانست و خوێندن؟..ئەی باشە وەزارەتی خوێندنی باڵا چۆن رێکەوت نامە و لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆ جیا جیاکانی وەڵاتانی دەروە دەکەن گەر ئەنجوومەنی وەزیران رێگرە بە پێ ئەم قەرارە لە چوونی فەرمانبەر و تەلەبە بۆ درێژەدان بە خوێندن!!..بە راستی ئەمە کارەساتە و نابێت قبوڵ بکرێت چۆنکە هیچ عەدالەت لە بوونی نیە لە کاتێکا حکومەت هیچ زەرەر ناکات لە پێدانی مۆڵەت و راستاندنی بروانامە چۆنکە بە پێ سیستەمی پاشەکەوت کەمتر دەبێت مووچەی ئەو فەرمانبەرە وەك لەوەی زیاد بکات یان بۆ غەیرە فەرمانبەر خۆ هەر هیچ ناگۆرێت یان زۆر نا تۆ مۆڵەت بدە و مەرج نیە دوای راستاندنی بروانامەیان بۆ بکەیت بە پێ پەیوستی سیستەمی کارکردن و بەرێوەبردنی وەزارەتەکان ساڵانە راستاندنیان بۆ بکە بەڵام رێگری مەکە لە پێدانی مۆڵەت… لە لایەکی کە گەر لە وەڵاتی خۆمان خۆیندن ئاسانکاری بۆ بکرێت هەر خەڵك رازی دەبوون و باشترە لە جیاتی ئەوەی ئەو پارە لە دەرەوە بکەیت خۆ لای خۆمان باشترە و بگرە داهاتە بۆ حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا،،بەڵام بە داخەوە هەم مەرجی قورس دانێن هەم کورسی کەم کە دەبێت بە شەر نەك مونافسە .. بە هیواین ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و هیچ نەبێت هەر ئەوەندە مۆڵەتی خوێندن را نەگرێت…




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن و کاردانەوەکانی لەنێو خوێندکاران Reviewed by Unknown on 9:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.