Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی هاندانی مانگی ١ی مامۆستایانی دەرەوەی شارە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ NRT ڕاگه‌یاندووه‌ “وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیەناندوون کە لەم هەفتەیەدا پارەی هاندانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان وەکو وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ڕێکارەکانیان تەواو کردووە و چاوەڕێی وەزارەتی دارایین.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند “دواکەوتنى وەجبەى دووەمى پارەى هاندانى مامۆستایان پەیوەندى بە ناڕێکخراوى لیستەکانەوە هەبوو، بەڵام حکومەت پابەندە بەپێدانى پارەى هاندانى مامۆستایان لە١-١٢-٢٠١٦ بۆ مامۆستایان هەژمار بکات”.

هاوکات هەتا ئێستا مامۆستایان تەنها مانگێک سودمەندبوون لەو پارەی هاندانە کە ئەویش مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو بووە و بڕەکەشی لەنێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار دیناردایە بەپێی دووری مامۆستاکە لە شوێنی پیشەکەیەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

Reviewed by Unknown on 1:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.