Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بڕیارێک بۆ دەوامی مامۆستایان دەردەچێت..ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە

بڕیارێک بۆ دەوامی مامۆستایان دەردەچێت..ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە

یەکێتی مامۆستایان ڕونکردنەوە لەبارەی دەوامی ئەو مامۆستایانە دەدات کە لەخوێندنگەکاندا وانە بەقۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەڵێنەوەو سەرۆکی یەکێتیەکەش تەئکیددەکاتەوە، کاتێک مۆڵەت بەخوێندکارەکانیان دەدرێت، پێویستە مامۆستاکانیان پابەندی دەوامی ڕۆژانەی خۆیان بن.
ساڵانە بەر لەئەنجامدانی تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، ماوەی نزیکەی یەک مانگ مۆڵەت دەدرێتە خوێندکاران بەمەبەستی خۆئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکان و ڕونیش نییە ئاخۆ چارەنوسی دەوامی مامۆستاکانیان لەو ماوەیەدا بەچی دەگات کە وانەیان نییە.
مامۆستا عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، “ئەو مامۆستایانەی وانە بەقۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەڵێنەوە دەگمەنە بەتەنھا وانە بەقۆناغی ١٢ی ئامادەیی بڵێنەوە، بەڵکو وانە قۆناغەکانی ١٠ و١١ی ئامادەیش دەڵێنەوە، بۆیە دەبێت پابەندی دەوامی ڕۆژانەی خوێندنگەکەیان بن”.
وتیشی:”ئەگەر مامۆستاکە لەخوێندنگەکەدا بەتەنھا قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەئەستۆدا بوو، ئەگەر خوێندکارەکانی مۆڵەتیان پێدرا بۆ خۆئامادەکردن لەتاقیکردنەوە نیشتمانییەکان، ئەوا دەبێت مامۆستاکە ھەر پابەندی دەوامی ڕۆژانەی خۆی بێت ئەگەر وانەشیان نەبێت، بەوپێیەی چەند کارێکی دیکەیان لەخوێندنگە لەئەستۆدایە”.
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئەوەشی ڕونکردەوە، “جگەلەوەش دەتوانرێت ئەگەر کاری دیکەشی نەبوو، ھاوکاری ئیدارەی خوێندنگەکەی بکات، بۆیە دەبێت مامۆستاکان پابەندی ئەو دەوامە 

Source :SNN




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بڕیارێک بۆ دەوامی مامۆستایان دەردەچێت..ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە Reviewed by Unknown on 10:47:00 م Rating: 5

هناك تعليق واحد:

  1. بۆ مامۆستا کاتی دەوام پابەند دەبێت تا کاتی دەرس نەبوون ئامادەبێت راتبی جوانە

    ردحذف