توانای مامۆستا له چیدایه ؟
ڕۆڵی مامۆستای سه‌رده‌م له سیسته‌می فێرکاری دیموکراتیدا بریتیه له دابینکردن و خوڵقاندنی ئه‌تمۆسفێر و ژینگه‌ی گونجاو که تیایدا قوتابی چالاکانه زانست و زانیاری وه‌رگرێت و به‌کاریان بهێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌کان. له‌و بواره‌دا ئه‌زبه‌رکردنی فاکتا له ژماره‌ی ساڵ و له‌به‌رکردنی شیعر و ڕووداوی مێژوویی دووره له بۆچوونی مۆدێرن بۆ پیداگۆکی و زانست وه‌رگرتن.
ڕۆڵی مامۆستا ئه‌وه‌نیه که له‌به‌رده‌م پۆلدا بوه‌ستێنێت و وه‌ک توتی فاکتا بڵێته‌وه به قوتابی پاسیڤ و گوێرایه‌ڵ واته ئه‌وه‌ی له مێشکی مامۆستادا هه‌یه خاڵی بکرێته‌وه له مێشکی قوتابیدا.
ڕۆڵی مامۆستا وه‌ک ڕێبه‌ری په‌روه‌رده‌یی له ناو قوتابخانه‌دا، له زۆرکاتدا، یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێره‌وی ژیانی قوتابی به ڕێگایه‌کدا بڕوات که وه‌ک تاک سه‌رکه‌وتوبێت له ژیانی تاکه‌که‌سی خۆیدا به‌لام له‌هه‌مانکاتدا کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه و به‌هێزکردنی به‌هابنه‌ماییه به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی.
مامۆستا ده‌بێت ئه‌م توانایانه‌ی هه‌بێت:
1. توانای وانه‌وتنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری به‌رز که سه‌رنجی قوتابی ڕابکێشێت به‌رامبه‌ر زانست و زانیاری. واته پێداگۆگێکی به توانا بێت و زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هونه‌ره‌کانی دیداکتیکدا.
2. زانیاری و زانستی پێویستی هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و وانه‌یه‌ی که ده‌یڵێته‌وه. واته قووڵایی له وانه‌که و توانایدا به شێوه‌یه‌ک بێت که بتوانێت له‌به‌رده‌م پرسیاره گرنگه‌کاندا دانه‌مێنێت.
3. شاره‌زایی هه‌بێت له‌سه‌ر دۆکومێنته گرنگه‌کانی قوتابخانه وه‌ک سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کان و به‌هابنه‌ماییه‌کانی ناو قوتابخانه.
4. توانای ڕێبه‌رایه‌تی. مامۆستا له پۆله‌که‌یدا ڕێبه‌رێکی په‌روه‌رده‌ییه که ئه‌ویش وایلێده‌کات که قوتابیه‌کان به به‌رزییه‌وه بیبینن. ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ی تیانه‌بێت سه‌یرکردنی قوتابیان بۆ ئه‌و به‌رزییه دێته‌خواره‌وه و مامۆستاش متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان هه‌ره‌س ده‌هێنێت و ترس جێگه‌ی ڕێز ده‌گرێته‌وه.
5. مامۆستا ده‌بێت توانای هه‌ڵسه‌نگانی کاره‌که‌ی هه‌بێت. ده‌بێت پاش هه‌موو وانه‌یه‌ک له‌خۆی بپرسێت چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووه له کاره‌که‌یدا. چه‌ند قوتابیه‌کانی زانستیان وه‌رگرت. گوێنه‌دانی مامۆستا به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواچوونی کاره‌که‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی زانست تووشی سستی و بێسوودی ده‌کات. به‌ته‌نگه‌وه هاتنی مامۆستا بۆ کاره‌که‌ی یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی قوتابی له پرۆسه‌ی خوێندنه‌که‌یدا.
6. توانای مامۆستا له به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌هابنه‌ماییه‌کان پرۆسه‌ی به مرۆڤدستکردنی سیسته‌مه‌که ده‌باته پێشه‌وه. به‌هاکان سه‌رکه‌وتنی تاکه‌که‌سه به‌سه‌ر سیسته‌مه کۆنه ناوه‌ندییه‌که‌دا که مرۆڤ خاوه‌نی که‌سایه‌تی و ڕێزی تایبه‌تی خۆی نیه تێیدا. قوتابی له ژێرخانی بنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که خاوه‌نی هیچ مافێکی تایبه‌تی خۆی نیه ئه‌گه‌ر سیسته‌م ومامۆستا مافی به‌شداری نه‌ده‌نێ.
له کوردستاندا، به‌ناوه‌ندکردنی به‌هابنه‌ماییه‌کانی قوتابخانه، که په‌سه‌ند کراوه له لایه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردستانه‌وه، به ناوه‌ندکردنی قوتابی و سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌سه. به‌هێزکردنی هێزی پێشکه‌وتنخوازی گه‌لی کوردستانه به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره سته‌مێک و هێزێکی پارێزگار.
له کوردستانێکی هه‌زار و یه‌ک دوژمن‌دا، له کوردستانێکی بێ سنوور و بێ نه‌خشه‌ی ئیمڕۆدا، له کوردستانێکی بێ پۆست و بێ ده‌ستووردا، گرنگه سیسته‌می په‌روه‌رده و فێرکاری له ژێر کاریگه‌ری سیسته‌مه‌که‌ی ئێراقدا نه‌بێت. سیسته‌می فێرکاری قوتابخانه‌کانمان ئه‌و بواره گرنگه‌یه که ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندێتی کوردستانێتی له ژێر ئاڵایه‌کی پڕ خۆر و ڕووناکیدا، هه‌بێت.
بۆ ڕێگه‌گرتن له هاتنه پێشه‌وه‌ی هێزه پارێزگاره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، ده‌بێت به‌ها بنه‌ماییه‌کانی قوتابخانه له سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س و مافه دیموکراتییه‌کانه‌وه تا یه‌کسانی ژن و پیاو و شه‌فافیه‌ت و کراوه‌ییه‌وه ببنه به‌ردی بناغه‌ی سیسته‌می فێرکاری نوێ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کان بێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک. ده‌بێت قوتابخانه کار بکات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو قوتابخانه و وا له قوتابی بکات بیربکاته‌وه.
ده‌بێت مامۆستا و سیسته‌مه‌که وا له قوتابی کوردستان بکه‌ن که بتوانێت شاره‌زا بێت به مافه‌کانی. وه‌ک مرۆڤێکی ئازاد سه‌رکوتکردن قبۆڵ نه‌کات، چونکه سه‌ربه‌ستی و دڵنیایی قوتابی له قوتابخانه‌دا پیرۆزه و نابێت سنووردار بکرێت. ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌ش هه‌ر قوتابی ناگرێته‌وه به‌ڵکو مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌موو کارمه‌نده‌کانی تریش ده‌گرێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی مامۆستا کاریگه‌ر بێت ده‌بێت له لایه‌ک موچه‌ی به‌رز بیت و له لایه‌کی تره‌وه سیسته‌می فێرکاری وڵات کارئاسانی ته‌واو بۆ مامۆستا بکات و له ناو به‌رنامه‌ی فێرکاریدا رۆڵه‌که‌ی به ئاشکرا پێناسه‌کرابێت. بۆ نمونه له به‌رنامه‌ی فێرکاری یا سیسته‌می قوتابخانه‌کان له سوید رۆڵی مامۆستا زۆر به رونی و شه‌فافی باسکراوه. به‌م کاره‌ش گرنگی و هه‌ستیاری رۆڵی ئه‌رێنی مامۆستا لای به‌رپرسیارانی په‌روه‌رده‌یی
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: