بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌سێك شاره‌زابیت كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌یبینیت
كاتێ بۆ یه‌كه‌م جار كه‌سێك ده‌بینیت ، كۆمه‌ڵێ نیشانه‌و ئاكار هه‌نه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشتی كه‌سه‌كه بده‌یت .
بۆیه له‌خواره‌وه ئه‌م نیشانانه ده‌خه‌ینة ڕوو كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بناسیت كه بۆیه‌كه‌م جار ده‌یبینیت :
. شێوازی ته‌وقه‌كردن : كاتێ ته‌وقه‌كردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به به‌هێزی بوو ئه‌وا مانای وایه كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز و چالاكی هه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌هێزی ته‌وقه كردنه ته‌عبیر له ناخ و ده‌روونی كه‌سه‌كه ده‌كات . له به‌رامبه‌ریشدا خاوه‌نی ته‌وقه‌كردنی بێ هێز و لاواز كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز و شه‌رمنی هه‌یه .
. نه‌هاتن له‌كاتی خۆی : كاتی به‌ڵێن و مه‌عید داده‌نێ و له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه بۆیه‌كه‌م جار ده‌یبینی ، ئه‌گه‌ر دره‌نگ و تاخیر بوو به به‌ڵێنه‌كه‌ی مانای وایه ئه‌م كه‌سه گرنگی به به‌ڵێن نادات و مولته‌زیم نیه .
. شێواز و ڕه‌فتاری له‌كاتی نان خواردن : كاتێ كه‌كه‌سیك ده‌بینی بۆ یه‌كه‌م جار و له خواردن دا له‌گه‌ڵی ده‌بیت ، ده‌توانی شاره‌زای ببیت ، خێرا نان خواردن و پیس كردنی شوێنه‌كه‌ی ، مانای كه‌سێكی فه‌رامۆش و ئیهمال ده‌گه‌یه‌نێ .
. چۆنیه‌تی ئاو خواردنه‌وه‌ی : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئاو به‌رداخێك بخواته‌وه و سه‌یری به‌رداخه‌كه بكات و پاشان له‌سه‌رخۆ بیخواته‌وه ، ئه‌وا كه‌سێكی ئارام و گرنگی پێ ده‌ره به شته‌كان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چاوی دابخات و یه‌كسه‌ر ئاو بخواته‌وه ئه‌وا كه‌سێكی ناجێگیر و نائارامه .
. چاوه‌كان : لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی چاوه‌كانه‌وه گفتوگۆده‌كه‌ن وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ستن ئه‌وا كه‌سی متمانه‌و ڕاستگۆن .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: