پڕۆگرامێکی دیکە بۆ خوێندن زیاد دەکرێت
بەبەشداری ژمارەیەک پەرلەمانتارو مامۆستای زانکۆو کەسایەتی ئایینی، کۆبونەوەیەک ئەنجامدەدرێت ودواتریش چەند بڕیارێک لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەدرێت و دەرەنجامەكەشی دەخرێتە پڕۆگرامی خوێندنەوەودەبێتە مەنھەج.
مامۆستا سەلیم شوشکەیی ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: بەبەشداری ژمارەیەک پەرلەمانتارو مامۆستای زانکۆو کەسایەتی ئایینی، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بەمەبەستی چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئەوقاف وتیشی: کۆبونەوەکە بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێکە بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و ڕوبەڕوبونەوەی توندڕەوی لەعیراقدا.
سەلیم شوشکەیی ئاشكرایكرد پێشتر بەزەبروزەنگ لەعیراقدا پێکەوەژیان دروستکراوە، بەڵام ئێستا ئەوان ھەوڵدەدەن بەگوێرەی یاسا پێکەوەژیانی ئایینی ڕێکبخەن، لەداھاتوشدا سەرجەم پێشنیازەکان دەخرێتە پڕۆگرامەکانی خوێندن و دەبێتە مەنھەج، لەقوناغەکانی باخچەی ساوایان تاوەکو زانکۆکان دەخوێندرێت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: