قوتابیان دوو ملیۆن دینار وەردەگرن
پەرلەمانی عیراق قوتابییە یەكەمەكانی ھەرێم خەڵات دەکات
ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا لەشاری ھەولێر، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خەڵاتی بەسەر قوتابیە یەکەمەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی ٢٠١٥ – ٢٠١٦ دابەشکرد.
ئەمڕۆ ١٠ی نیسانی ٢٠١٧، لە نوسینگەی ھەولێری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ئاھەنگێکی رێزلێنانی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی ھەرچوار پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە رێکخست.
ئاھەنگەکە بە سەرپەرشتی سیروان سیرینی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵات بەسەر ١٧ قوتابی١٢ی ئامادەیی دابەشکرا، کە لە یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ – ٢٠١٦ بوون.
جێگەی باسە ھەر قوتابیەكیش بەبڕی دوو ملیۆن دینار خەڵات کران.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
قوتابیان دوو ملیۆن دینار وەردەگرن
Reviewed by Unknown
on
10:56:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: