Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،سه‌ردانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانی كرد

دووشەممە 24-4-2017 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان یاوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێ به‌جێ كردن سه‌ردانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت كۆبۆ‌وه‌..

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوونه‌ له‌ڕه‌وش و كاروباره‌كانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان ، مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پشتیوانی خۆی بۆ ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان دوپات كرده‌وه‌ هیوای خواست ئه‌و ڕێكخراوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ دروست كردنی هیوا بۆ گه‌نجان.

له‌ وته‌یه‌كیشدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: عیبره‌تمان له‌ڕابردوو وه‌رنه‌گرتوه‌ ئه‌وانه‌ی ئێستا رووده‌ده‌ن دووباره‌ن پێشتر له‌ حه‌فتاكان و شه‌سته‌كان ڕوویداوه‌ ئه‌و جیله‌ی ئێستای سیاسه‌تمه‌داران خۆ پیرۆزكردن و رازی بوون له‌خۆیان زۆر پێوه‌ دیاره‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری فه‌شه‌لمانه‌..

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ناكۆكی و نارێكی هه‌یه‌ شته‌كان تێك دراون وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان وتومانه‌ به‌پارتی و یه‌كێتی پێویسته‌ شته‌كان چاك بكرێنه‌وه‌ به‌ پێوه‌ری ئیستحقاقی ئینتیخابی ساڵی 2013 وه‌ ئاشته‌وای نیشتیمانیمان پێویسته‌ پێش ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌تیجه‌كی باش بداته‌ ده‌ستمانه‌وه‌ .

18057962_1293736097329904_8011705771478924584_n 18118454_1293737153996465_8066165870832362768_n 18118710_1293737423996438_9215756203959706795_n 18118731_1293736477329866_2872172716887346362_n 18119102_1293736817329832_5927819803560740752_n 18119417_1293735663996614_2922447244113255376_n

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،سه‌ردانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانی كرد Reviewed by Unknown on 2:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: