پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی دوو ئه‌ندامی چالاكی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان ده‌كات
به هۆی كار و چالاكی و هاوكاری كردنی قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی به نووسراوێكی فه‌رمی سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی دوو ئه‌ندامی چالاكی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌كات.
له نووسراوه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ش هاتووه، (اسماعیل علی رشید و عیدالله تۆفیق أمین) به دڵسۆزانه و به گیانێكی خۆبه‌خشانه كاره‌كانیان ڕاپه‌راندووه و هه‌ڵساون و به یارمه‌تیدانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین بۆیان.
(اسماعیل علی رشید و عیدالله تۆفیق أمین) دوو ئه‌ندامی چالاكی لقی سه‌یدسادقی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانن له سنوری خۆیان توانیویانه رێژه‌یه‌كی زۆر فۆرمی زانكۆلاین بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی پڕ بكه‌نه‌وه.
جێگای ئاماژه پێكردنه، ڕێکخراوی گەشەپێدان لەسەر ئاستی کوردستان لە 35 شوێنی جیاجیا خزمەتی بە قوتابیان کردووە لە چوارچێوەی پڕۆژەی زانکۆلاین کە تایبەت بوو بە قوتابیان 12ی ئامادەیی لەئەنجامدا لق و بارەگاکانی ڕێکخراوی گەشەپێدان توانی خزمەتی خۆی بگەیەنێت بە ( 7885 )قوتابی لەسەر ئاستی کوردستان کە دەکاتە ڕێژەی نزیکەی لە 20% قوتابیانی 12ی ئامادەیی.
وینه‌ی نوسراوه‌كه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: