سبەینێ پێشکەشکردن بۆ وەرزی هاوینەی ماستەر و دکتۆرا دەستپێدەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وادەی پێشکەشکردن بۆ وەرزی هاوینەی ماستەر و دکتۆرا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٤ی نیسان ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان دەبێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی خوێندنی باڵا کە تێیدا هاتووە “ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر لە سەرجەم زانکۆکان لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی، ڕێكه‌وتی ١٤/٥/٢٠١٧دەبێت”.
ئەوەش هاتووە “ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی، ڕێكه‌وتی ١٥/٥/٢٠١٧ دەبێت”.
هاوکات فوئاد ئیسماعیل راوێژكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئه‌وانه‌ی پێشتر مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزیان نه‌بووه و مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌شنه‌كردوه ئه‌وا له ئێستادا ده‌توانن ناوه‌كانیان تۆمار بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن .
ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌خوێنن ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی سالێكدا مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنن به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا ناویان له لیسته‌كان لاده‌برێت.
ڕاگەیەندراوەکەى خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە “ڕێککەوتی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا لە سەرەتایی مانگی تەمموز دەبێت”.
خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندووە ئامادەکاری تەواو و پێویست بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمیە”.
وەزارەتەکە داواشیکردووە “خوازیاران لە ماوەی دیاریکراو وەک ئاماژەی پێکراوە سەردانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی پێشکەشکردن”.
خوێندنی باڵا ئەوەشی ڕاگەیاندووە “ئەو کاندیدانەی کە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچووە و ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزییان بەدەستهێناوە دەتوانن لەگەڵ دەرچوانی سیمستەری هاوینە دەست بە پڕۆسەی خوێندنی ئەکادیمی خۆیان بکەن”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: