واتساپ تایبەتمەندییەكی نوێی زیاد كرد
كۆمپانیای واتساپ نوێترین تایبەتمەندی خۆی لەم دواییەدا زیاد كرد كە بریتییە لە خوێندنەوەی ئەو نامانەی كە هاتوون لەڕێگەی یارمەتیدەری دەنگی(Siri)یەوە لەناو مۆبایلەكانی ئایفۆندا ئەوەش بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ بەكاربەرانی ئەو بەرنامەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی(ماشابل)ی ئەمریكی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بەردەست دەبێت بۆ ئەو بەكاربەرانەی كە مۆبایلی جۆری ئایفۆنیان پێیە و كە كار بەسیستمی(iOS)دەكەن.
تایبەتمەندییە نوێیەكەش كاركردنی بەجۆرێكە كە بەكاربەرەكە دەتوانێت لەكاتی هاتنی نامەی واتساپدا داوا(Siri)بكات و بڵێت”سیری دەتوانیت نوێترین نامەم بۆ بخوێنیتەوە”تاوەكو نامەكەی بۆ بخوێنێتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای واتساپ خزمەتگوزاری نوسینی نامەی بەپشت بەستن بە دەنگ زیاد كردبوو.
ئەو بەكاربەرانەی كە ڤێرژنی(10.3)و سەروتر لەسیستمی(iOS) بەکاردەهێنن، دەتوانن سوود لەم تایبەتمەندییە نوێیەی واتساپ وەرگرن.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: