پەروەردەی مەخموور..پێشوازیکردن لە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و پسپۆڕی پەروەردەیی
سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە بەرواری ٢٤-٤-٢٠١٧ لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور، مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور پێشوازی كرد لەمامۆستا (ئەحمەد مەحمود) سەرپەرشتیاری كارگێری و مامۆستا (فوئاد) سەرپەرشتیاری دەروونزانی .
لەم دانیشتنێکدا رەوشی پەروەردە و فێرکردن بەگشتی باسی لێوەکرا ،هەموو ئەو ئاستەنگ و رێگریانەش باسکرا کە دێنە بەر کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیشتان گفتوگۆی لەسەرکرا ، لای خۆیەوە بەریوەبەڕی پەروەردەی مەخموور سوپاسی سەرپەرشتیاران و پسپۆرانکرد بۆ تێبینی و پیشنیارەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە دەڤەرەکە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ زاڵبوون بەسەر کیشە و گرفتەکان و هێنانە کایەی ژینگەیەکی لەبار و گونجاو بۆ قوتابیان و مامۆستایان .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: