چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ زیره‌ككردنی قوتابیانی بنه‌ڕه‌تی
زیره‌كى منداڵ له قوتابخانه چه‌ندێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تواناى خۆى، دوو هێنده‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوكارى و هاندانى دایكان و باوكان، هه‌روه‌ها ئه‌و ژینگه‌یی تێیدا ده‌ژى، ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر دایكان و باوكان پێویسته چه‌ند خاڵێكى گرنگ جێبه‌جێ بكه‌ن تاوه‌كو منداڵه‌كه‌یان به‌ئاسانى بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانى قوتابخانه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
• هانى بده زۆربه‌ى كاته‌كانى به ئه‌نجامدانى كاره‌كانى قوتابخانه‌وه به‌سه‌ر نه‌بات، به‌ڵكو ڕێگه‌ى بده بۆ ماوه‌یه‌ك یارى بكات و پشوو وه‌ربگرێت.
هه‌وڵ بده له‌كاتى یاریكردندا، وانه‌كانى پێ له‌به‌ربكه‌یت.
• یارمه‌تى بده له ڕێكخستنى كه‌ره‌سته‌كانى قوتابخانه.
• هه‌وڵ بده هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ مامۆستاكانى قوتابخانه‌كه‌ى بكه‌یت، تاوه‌كو ئاگادارى توانا و زیره‌كى منداڵه‌كه‌ت بیت.
• هه‌وڵ بده هانی منداڵه‌كه‌ت بده‌یت، له ئه‌نجامدانى ئه‌و یارییانه‌ى ده‌بنه هۆى جوڵاندنى بیرى منداڵه‌كه بۆ نمونه یارى شه‌تره‌نج یاخود دۆزینه‌وه‌ى پارچه ونبووه‌كانى وێنه.
• هه‌وڵ بده له‌باره‌ى كێشه‌كانیه‌وه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بكه‌یت،تاوه‌كو به‌مشێوه‌یه هه‌ست به‌دڵنیایی بكات.
• هه‌وڵ بده زانست و بیركارى بكه‌یت به‌به‌شێكى گرنگى ڕۆژانه‌ى،بۆ نمونه كاتێك ده‌ڕوات بۆ كڕینى پێداویستیه‌كانى،كاتێك گه‌ڕایه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى بیركاریانه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یی خه‌رجیكردووه بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه.
• هانى بده كاته‌كانى له نێوان یاریكردن و خوێندنه‌وه دابه‌ش بكات.
• سه‌ردانى قوتابخانه‌ى بكه، تاوه‌كو دڵنیابیت كه منداڵه‌كه‌ت شه‌رم ناكات و بڕواى به‌خۆى هه‌یه، كاتێك له پۆله‌كه‌یدا داده‌نیشێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: