پەروەردە لەبارەی داخڵکردنی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕوونکردنەوە دەدات
بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ھۆشداری لە داخڵکردنی گشتی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لەتاقیکردنەوەکان دەدات و رایدەگەیەنێت: کارێکی لەو شێوەیە دەرگای کێشەمان بۆ دەکاتەوە.
ھەردوو رێکخراوی پێکەوەژیان و تۆڕی خەڵک بۆ ماف و ئازادییەکان، داوایان لەسەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە کردووە، بەڕەچاوکردنی دۆخی ھەرێمی کوردستان، ئەمساڵ پەیڕەوی سیستمی (داخڵکردنی گشتی) بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بکرێت.
لەوبارەیەوە، کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاکردن بە داواکاری ئەو دوو ڕێکخراوە، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پرۆسەی پەروەردە لەھەرێمی کوردستان.
وتیشی:” تائێستا ھیچ ڕێنمایی و بڕیارێک نییە پشتگیری داوایەکی لەو شێوەیە بکات و بەجێبەجێکردنیشی دەرگای چەندین کێشە دەکاتەوەو کاریگەری لەسەر ژمارەی دەرچووان دەبێت و گرفت بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوەکان و ڕێکخستنی ھۆڵەکانیش دروست دەکات، سەرباری ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامەکانیش دەبێت”.
بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد، ھەر بڕیارێک لەوبارەیەوە بدرێت بە تاوتوێکردنی پرسەکە دەبێت لەلایەن وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەرێتی گشتی ئەزموونەکان، بەڵام تائێستاش ھیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوەو پێشبینیش ناکرێت کار بەو داواکاریەی ڕێکخراوەکان بکرێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: