وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى دەرکرد لە بارەی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی12
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى دەکرد، ماڵپەڕی پۆلی 12دەقى بڕیارەکانى وەزارەت ئاشکرا دەکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانى وەزارى کە بە نوسراوی (نهێنى دەرکردە) لە ١٧ى نیساندا ئاراستەى زانکۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە کۆنوسى کۆبوونەوەى ژمارە (١)ى ساڵى ٢٠١٧ ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە لە ڕۆژانى (٢٨-٢ هەتا ٨-٣- ٢٠١٧) ئەنجامدرا.
تیایدا هاتووە، ئاماژە بە تەوەرى یەکەم/بڕگەى شەشەم (فراوانکردنى وەرگرتن بە شێوازى ڕاستەوخۆی زانکۆیى) بڕیارییانداوە بە:-
وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى 12ی ئامادەیى بۆ ساڵى خوێندنى 2017-2018 بۆ هەردوو سیستەمى ناوەندى (قبوڵ مەرکەزى) و (ڕاستەوخۆیى زانکۆیى) بە دوو قۆناغ پلانى وەرگرتنەکە جێبەجێ دەکرێت، قۆناغى یەکەم لانى کەم لە ٥٥% بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و لە ٤٥% بۆ دەرچووانى خولى دووەم تەرخان دەکرێت.
Shvan
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: