دواین زانیاری ده‌رباره‌ی داخڵكردنی گشت قوتابییانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كان
سەبارەت بە داخڵكردنی گشت قوتابییانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی ئه‌مساڵ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رونكردنەوە دەدات.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكار و پسپۆڕه‌كانی كردووه و هیچ پلانێكی نییه بۆ داخڵكردنی گشت قوتابییانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی ئه‌مساڵ كه بڕیاڕه 15ی حوزەیرانی2017 ده‌ست پێ بكات .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ وشە وتیشی: داخڵكردنی گشتی زیان به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای زانستی قوتابی و سته‌مێكیشه له‌وانه، زیره‌كن و به مافی خۆیان داخڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه له خوێندن داخڵ نه‌كراون .
لەلایەن خۆشییەوە یوسف كه‌مال پسپۆڕ و ڕابه‌ری په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: ساڵانه ئه‌و ده‌نگۆیانه زیاتر له لایه‌ن ئه‌و قوتابییانه بڵاو ده‌بنه‌وه كه داخڵ نابن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كان .
یوسف كه‌مال وتیشی: ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ر شانی ڕاوێژكار و پسپۆڕانی ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، له‌و بابه‌ته زیاتر بكۆڵنه‌وه كه زیانی هه‌یه یاخود به ئه‌رێنی ده‌شكێته‌وه بۆ پرۆسه‌ی خوێندن، به پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی من هه‌مه له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، داخڵكردنی گشت قوتابییان كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و بۆ شكۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش باش نابێت
جێگەی باسە تا ئێسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داتایه‌كی نه‌خستۆ‌ته ڕوو كه پیشانی بدات ئه‌و قوتابییانه‌ی له ساڵانی پێشووتردا داخل كراون، تا چه‌ند سه‌ركه‌توو بوون و نمره‌ی باشیان هێناوه .
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: