Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەگەر پۆلی12 ی ئاگاداری ئەم جۆرە هەڵخەڵەتاندنانە بە بەهیچ جۆرێک بڕوامەکە

قوتابیان و خوێندکارانی بەڕێز وەک دیارە و ئاگادارن کەسانێکی گێرە شێوێن و نەناسراو لە هەموو شوێنێک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و هەڵخەڵەتاندن بوونیان هەیە پەیجەکەی ئێمەش بێ بەری نەبووە لەم جۆرە کەســــانە ئێمە دەیان و سەدان هەواڵی لەمجۆرەمان بە درۆ خستۆتەوە تاقیمان کردوونەتەوە هەمووی هەواڵی بێ بنەما بووینە ئەوەی ئێستا شتێکی نوێ نیە تا قسەی لەسەر بکەین پێشووتریش زۆرمان ئاگادار کردوونەتەوە،زۆر گەنجی بێ ئیش بەهۆی ئەم نامانەوە دەیەوێت بەتایبەتی خۆی لە کچ نزیک بکاتەوە بە بیانووی هەبوونی ئەسیلە و پرسیاری وزاری بۆیە ئێمە ئاگادارتان دەکەینەوە،بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەم جۆرە نامانە نەدەنەوە،چونکە ئەم کەسانە دەیانەوێت لە پەنا ئەم کارە خۆیان لە کچان نزیک بکەنەوە،دواتر داوای وێنە و ژمارە مۆبایلیان دەکەن،زۆر شتی وامان دیوە نامانەوێت بە درێژی باسی بکەین هەر بە کورتی پێتان دەڵێین ئەگەر نامەی ئاواتان بینی یەکسەر بلۆکیان بکە

لەگەڵ ڕێزمان،

سەرکەوتووبن،

ڕێکخراوی فەرمی پۆلی12 بۆ هاوکاری قوتابیان



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئەگەر پۆلی12 ی ئاگاداری ئەم جۆرە هەڵخەڵەتاندنانە بە بەهیچ جۆرێک بڕوامەکە Reviewed by Unknown on 11:28:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: