Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداری بۆ ئەو مامۆستایانەی وانەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە

یەکێتی مامۆستایان ڕونکردنەوە لەبارەی دەوامی ئەو مامۆستایانە دەدات کە لەخوێندنگەکاندا وانە بەقۆناغی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوەو سەرۆکی یەکێتیەکەش تەئکیددەکاتەوە، کاتێک مۆڵەت بەخوێندکارەکانیان دەدرێت، پێویستە مامۆستاکانیان پابەندی دەوامی ڕۆژانەی خۆیان بن.

ساڵانە بەر لەئەنجامدانی تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ماوەی نزیکەی یەک مانگ مۆڵەت دەدرێتە خوێندکاران بەمەبەستی خۆئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکان و ڕونیش نییە ئاخۆ چارەنوسی دەوامی مامۆستاکانیان لەو ماوەیەدا بەچی دەگات کە وانەیان نییە.

مامۆستا عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئەو مامۆستایانەی وانە بەقۆناغی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە دەگمەنە بەتەنھا وانە بەقۆناغی 12ی ئامادەیی بڵێنەوە، بەڵکو وانە قۆناغەکانی 10 و11ی ئامادەیش دەڵێنەوە، بۆیە دەبێت پابەندی دەوامی ڕۆژانەی خوێندنگەکەیان بن”.

وتیشی:”ئەگەر مامۆستاکە لەخوێندنگەکەدا بەتەنھا قۆناغی 12ی ئامادەیی لەئەستۆدا بوو، ئەگەر خوێندکارەکانی مۆڵەتیان پێدرا بۆ خۆئامادەکردن لەتاقیکردنەوە نیشتمانییەکان، ئەوا دەبێت مامۆستاکە ھەر پابەندی دەوامی ڕۆژانەی خۆی بێت ئەگەر وانەشیان نەبێت، بەوپێیەی چەند کارێکی دیکەیان لەخوێندنگە لەئەستۆدایە”.

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئەوەشی ڕونکردەوە، “جگەلەوەش دەتوانرێت ئەگەر کاری دیکەشی نەبوو، ھاوکاری ئیدارەی خوێندنگەکەی بکات، بۆیە دەبێت مامۆستاکان پابەندی ئەو دەوامە بن کە لەڕۆژانی ھەفتەدا بۆیان دیاریکراوە”.

Shvan



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداری بۆ ئەو مامۆستایانەی وانەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە Reviewed by Unknown on 12:18:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.