خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی داوای کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن دەکەن
بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە کەلار داوای کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن دەکەن
داواکارى ژمارەیەک لە خوێندکارانى پۆلى 12ی ئامادەیى کە لێرەدا کۆبونەتەوە، کەمکردنەوەى پرۆگرامى خوێندن یان زیادکردن و درێژکردنەوەى وادەى خوێندنە.
ئه‌و خوێندكارانه ده‌ڵێن به‌هۆی بایكۆتکردنى پرۆسەى خوێندنه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه لە خوێندنى وانەکانیان زۆر دواكه‌وتوون.
له‌و ناوچانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه خوێندنی تێدا بایكۆت كرا، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك پشووه به‌هارییه‌كانیش ده‌وامیان تێدا كرا.
به‌رپرسانی په‌روه‌رده كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامى خوێندن به‌دوور ده‌زانن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان له ژێر چاودێریی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندایه و كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامى خوێندن زیان به به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نێـت.
ئەو خوێندکارانە نزیکەى دوو کاتژمێر لەبەردەم پەروەردەى کەلاردا مانەوە و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانیش یاداشتێکیان لێوه‌رگرتن.
خوێندكاران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت، فشاره‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن و له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ست به‌خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه.
Shvan
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: