پیاوێک دوای سێ هەفتە كڕكەوتن لەسەر 10 هێلکە یەكەم جوجكی هەڵهێنا
هونەرمەندێكی فەڕەنسی دوای سێ هەفتە كڕكەوتن لەسەر 10 هێلكە لە مۆزەخانەیەكی شاری پاریس یەكەم جوجكی خۆی هەڵهێنا.
ئەبراهام پۆینچیڤاڵ پێشتر لەناو كەوڵی ورچێكدا بۆ ماوەی دوو هەفتە ژیا و هەروەها بۆ ماوەی هەفتەیەك لەناو بوتڵێكی گەورەی داخراو و بەردێكی گەورەدا ژیا و باوكیشی حەپێكی داهێنا كە وادەكات بۆنی غازاتی مرۆڤ وەكو بۆنی گوڵ بێت.
ئەوانەی سەردانی مۆزەخانەكە دەكەن ڕاستەوخۆ ئەو دەبینن لەسەر هێلكەكانی كڕكەوتووە و هەروەها لەڕێگای كەناڵێكی ڕاستەوخۆی یوتیوبەوە كڕكەوتنەكەی پەخشدەكات.
ئەو هونەرمەندە كە تەمەنی 44 ساڵە، هێشتا نۆ هێلكەی دیكەی ماوە هەڵیبهێنێت پێش ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ لای دوو منداڵەكەی خۆی.
وتەبێژێك بەناوی مۆزەخانەكەوە ڕایگەیاندووە “كڕكەوتنی ئەو زۆر سەخت بووە و ئەو لەسەر هێلكەكان نووستوە. لایەنێكی سەختی كڕكەوتنەكەی بریتیە لە پلەی گەرمای ناو شوشەكە كە پێویستە لە 37 پلەی گەرمای سەدیدا ڕابگیرێت”.
ئەو لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها نیو كاتژمێر مۆڵەتی هەیە و بە بەردەوامی پێویستە لەسەر هێلكەكانی دابنیشێت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: