توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین، لەسەر ڤیتامین (D) ئەنجامێكی سەرسورهێنەر بەدەردەخات لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكانی قەڵەوی
مامۆستایەكی پسپۆڕی بایۆلۆجی لەزانكۆی راپەڕین كە لەئێستادا لە زانكۆی لێستەری وڵاتی بەریتانیان لەدواقۆناغی خوێندنی دكتۆراكەیدایە، لەتوێژینەوەیەكدا لەگەڵ دوو ئەكادیمیستی دیكەی بەریتانیا كاریگەری ڤیتامین Dی لەسەر چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی قەڵەوی و بەتایبەتیش نەخۆشی شەكرە ئاشكرا دەكەن.
زانكۆی لێستەری بەریتانیا توێژینەوەیەكی (٣) ساڵی ئەنجامدەدات بەپشكنین و پێوانەكردنی نەخۆشی شەكرە، هەوكردن، چەوری، نەخۆشی كۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر، و چڕی ئێسك.
رامیار كمال خدر ، خوێندكاری دكتۆرا لە پسپۆڕی زانستە پزیشكیەكان لەزانكۆ لیستەری بەریتانیا، كە مامۆستای زانكۆی ڕاپەڕینە. توێژینەوەكەی بەسەرپەرشتی دكتۆر كۆردیۆلا ستۆڤە لەزانكۆی لێستەری بەریتانیا لەبەشی هەوكردن و بەرگری تووش بوون، و بەهەماهەنگی دكتۆر مایك- لەنەخۆشخانەی رۆیال ئینفێمری-لێستەرەوە دكتۆر جەیمس هۆبكریك لە زانكۆی هۆڵی بەریتانیا گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە ڤیتامین د ئەبێتە چارەسەر بۆ قەڵەوی، نەخۆشی شەكرەو، نەخۆشی چەوری جگەری و نەخۆشی دڵ.
رامیار كەمال رايگەیاند كە ئەو ئەنجامە گرنگە، كە بۆماوەی سێ ساڵ توێژینەوەی لەسەركرا، ئەنجامێكی سەرسورهینەرەیان بڵاوكردەوە كە ڤیتامین D دەبێتە هۆی ڕێگرو چارەسەر لەبەردەم نەخۆشیەكانی وابەستە بەقەڵەوی و دەرئەنجامەكانی، هەروەهاندەرخست كە چەندە خواردنە خراپەكان كە چەورو شەكری زۆری تێدایە بە بوونی ڤایتامین D كاریگەریەكەی كەمدەبێتەوە.
روونیشیكردەوە كە توێژینەوەكە سەرەتا ئەوە بوو كە دوو جۆر خانە بەكارهیندرا لەناو تاقیگە، خانەی قەپگری گەورە و لە مشك و خانەی جگەری مرۆڤ. ئەو خانانە خرانە ناوەندێك كە كەسی قەڵەو هەیەتی. ڤیتامین D وەكو رێگریەك، بەكارهێنرا واتە خرایە نێو خانەكانەوە دواتر خانەكان تووشكران بە پاشماوەی بەكتریاو و چەوری. هەروەها وەكو چارەسەر بەكارهێنرا، خانەكان خرانە ناوەندێكی تووش بوو بەپاشماوەی بەكتریاو چەوری، دواتر ڤیتامین D بووە هۆی چارەسەركردنی. وتیشی: ئەوەی بۆمان دەركەوت ئەوەبوو كە ڤیتامین D ڕێگرە لەتووشبوون بەهەوكردن و كۆبوونەوەی چەوری. دواتر ئەو بۆچوونە گواسترایەوە بۆ ناو گیانەوەری مشك، بۆ ماوەی (10) هەفتە، خواردنێكیان پێدان كە چەوریەكی زۆرو شەكرێكی زۆری تیدابوو، و گروپێكی تر هەمان خواردن بەڵام ڤیتامین D لەگەڵ تێكەڵ كرابوو. ئەوە ئەنجامەیان دەستكەوت كە ئەو خواردنەی كە ڤیتامین D لەگەڵ نەبوو بووە هۆی نەخۆشی قەڵەوی و چەوری جگەری و نزیكبوونەوە لەنەخۆشی شەكرەو نەخۆشی دڵ. هەروەها لەگروپەكەی تردا ڤیتامین D بووەتە هۆی ڕێگر لەبەردەم قەڵەوی و چەوری جگەری و نزیكبوونەوە لەنەخۆشی شەكرەو نەخۆشی دڵ.
رامیار كەمال ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە تائێستا توێژینەوەی كەم ئەنجامدراوە لەو بوارەدا بۆیە ئەم توێژینەوە لەئاست بەریتانیاو دنیادا گرنگیەكی زۆری هەیە. دكتۆر كۆردئۆلا ئەوەی دووپاتكردەوە كە ڤیاتمین D دەتوانرێت ببێتە چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەو چاكبوونەوەی نەخۆشی چەوری جگەری، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی دڵ. وتیشی: كەمی ڤیتامین D پەیوەندی هەیە بەقەوڵەوی، بۆیە لەچەند بوارێكی جیا كارمان لەسەر كاریگەری ڤیتامین D كرد، ئاخۆ خواردنە چەورەكان، زۆر شەكر كاریگەریان كەم دەبێتەوە بە هەبوونی ڤیتامین D، ئەم هەنگاوانە بۆ ئێمە گرنگبوون پێشئەوەی بە خەڵك رابگەیەنین كە چەندە ڤیتامین D دەبێتە هۆی ریگری و كەمكردنەوەی قەڵەوی و دەرەنجامە خراپەكانی، ئەم توێژینەوەیە هۆشیاری دەداتە خەڵك لەگرنگی ڤیتامین D بەتایبەتی لە خەڵكی قەلەو، هەروەها ئەو زیان و دەرئەنجامە خراپانە دەخاتەڕوو كە چۆن لە رێگای خواردنی ناتەندروست تووشی مرۆڤ دەبن.
ڤیتامین D پێوستیەكی گرنگە بۆ مرۆڤ. بە سێ جۆر دەست دەكەوێت لە ڕێگای بەركەوتن بە تیشكی خۆر بەتایبەتی كاتی نیوەڕۆ، لەرێگەی خواردن كە لە ماسی و پەنیرو دانەوێلەو هێلكەو و شیرو بەرهەمەكانیدا هەیە). هەرەوەها وەك حەب دەخوڕێت كە بۆ مرۆڤی ئاسایی نابێت لە ١٠٠٠ ئای یو زیاتر بێت كە دەكاتە ٢٥ مایكرۆگرام بەڵام ئەوانەی كە رێژەی ڤیتامین (D)یان لەخوار ئاسایە، دەبێت زیاتر بخۆن لە ژێر ڕێنمایی پزیشك بۆ خۆپاراستن لەئەگەری تووش بوون بەهۆی كەمی ڤیتامین D كە لەوانەیە هۆكاری تووشبوون بێ بە نەخۆشیە مەترسیدارەكانی وەك شەكرەو نەخۆشی دڵ و چەوری جگەری و هەوكردنی زۆر كە سەردەكێشێت بۆ شێرپەنجەو بۆ نەخۆشی خەمۆكی و دەروونی.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: