کۆمەڵگای بارزی ناحکومی.لە هەولێر سیستەمی خوێندن بە ئەلکتڕۆنی دەکات کتێب دەکاتە تابڵێت و سوپڕایزی تری هەیە
وەک ئاشــــکرایە هەرشتێک ببینرێت چــــاو ناتوانێ لە ئاستی بێ دەنگ بێت دیار و ڕوونە لە کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ قوتابخانەیەک نەبووە،سیستەمی خوێندن بە ئەلکترۆنی بکات وەک قوتابخانە پێشکەوتووەکانی وڵاتانی ئەوڕوپا،کەسانی خەم خۆری زانست پەروەر دیارە لە کوردستان هەستیان بەوە کردووە،کوردیش بێ بەش نەبێت لەم پێشکەوتنە،یەکەم قوتابخانەی ئەهلی یان ڕوونتر بڵێین یەکەم کۆمەڵگای پەروەردەیی فول کوالێتی و ستانداردی جیهانی ســــــاڵی ڕابردوو لە شــــــــــــاری هەولێر کرایەوە،هەر لەگەڵ کرانەوەی ناوبانگێکی زۆری دایەوە لە ڕووی بەرزی ئاستی زانستی مامۆستایان و ستافی کۆمەڵگە و لە هەمووی گرینگ تر کەش و هەوای کۆمەڵگە و سروشتی جوانی کۆمەڵگە ئەویش کرانەوەی کۆمەڵگەی بارزی پەروەردەیی بوو،قوتابخانەیەک تاوەکو ســـــــەردانی نەکەیت نازانیت چی یە چۆنە چی تیایە .. لەسەر چ بنەمایەک بنیات نراوە،چــــاو ناتوانێ ڕاستی بشارێتەوە،یەکەم قوتابخانەیە لە شوێنی کتێب ئایپاد و تابڵیت پیشکەشی خوێندکاران دەکات،باڵەخانەیەکی مۆدێرن و دوور لە جەنجاڵی ناوشار سروشتێکی جوان بۆ هەڵمژینی هەوای پاک لەلایەن کەسێکی زانست دۆستی قازانج نەویست دامەزراوە هەر لەســـەرەتای دروست بوونی بیری لە قازانج نەکردۆتەوە،تەنها ئامانجی گەیاندنی نەوەیەکی پێشکەووتوو خواز بووە،نەوەیەک جیاواز لە نەوەکانی تر ستافێکی مامۆستای بە ئەزموونی گەنج چرای زانست بە رووی قوتابی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی ڕووناک دەکەنەوە بەناوی ڕێکخراوی فەرمی پۆلی12 سوپاس و ستایشی خۆمان ئاراستەی خاوەن پڕۆژە و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و ستافی کارگێری قوتابخانە دەکەین،بەهیواین بەردەوام بن لە کارە جوانەکانیان بە هیوای کاری جوانتر و گەورە تر،
،
ڕەوێن گەردی
جێگری ڕێکخراوی فەرمی پۆلی12 لە کوردســــــــتان
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: