Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆمپانیاى ئەپڵ ئایفۆنێکى نوێى جیاواز دەخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمەریکى  دەرکردنى مۆبایلێکى جۆرى ئایفۆن ٧ى ڕەنگ سوورى ڕاگەیاند، کە بڕیار وایە هەینى داهاتوو بکەوێتە بەردەست کڕیارانى ئەو جۆرە مۆبایلە لەهەموو جیهاندا.

بۆ یەکەم جار کۆمپانیاى ئەپڵى مۆبایلى ئایفۆنى لەم جۆرە دەربکات کە ڕەنگى سوور سەرەکى بێت تێیدا جیاواز لە مۆبایلەکانى ترى کە تەنها بەرگەکەى سووربوو، ئەم ئایفۆنە نوێیە ژمارەیەکى دیاریکراوى لێدروستکراوە و ئامانج لێى پاڵپشتیکردنى ڕێکخراوە خێرخوازییەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى نەخۆشى ئایدزە.

کۆمپانیاى ئەپڵ پێشتر لەمانگى کانوونى یەکەمدا نیازى دەرکردنى ڕەنگێکى نوێى ڕاگەیاندبوو بۆ ئایفۆنى ٧، کە ڕەنگە نوێیەکەش بریتى بووە لەڕەنگى سوور کە لەئێستادا هەیە.

ئەم جۆرە ئایفۆنە نوێیەش ڕۆژى هەینى داهاتوو دەکەوێتە بەردەست هەموو کڕیارەکان لەجیهاندا، کە تیایدا بەدوو قەبارەى جۆرى ١٢٨ و ٢٥٦ گێگا بایت دەبێت بەنرخێک کە لە٧٤٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ هەریەک لەئامێرەکانى ئایفۆنى ٧ و ئایفۆن ٧ پڵەس.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کۆمپانیاى ئەپڵ ئایفۆنێکى نوێى جیاواز دەخاتە بازاڕەوە Reviewed by Unknown on 1:21:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.