Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پێدانی مۆڵەت ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

چەند زانیاریەک باس لەوەدەکات، وەزارەتی پەروەردە سەرجەم مۆڵە درێژخایەنەکانی ھەڵدەوەشێنێتەوەو ڕێوشوێنی ئیداریش لەدژی ئەوانەی مۆڵەتیان وەرگرتوە دەگرێتەبەر، وتەبێژی وەزارەتەکەش ڕونکردنەوە دەدات و چەند زانیاریەکیش ئاشکرادەکات.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داواکردنی مۆڵەت لەوەزارەتی پەروەردە لەھاوینداو لەکاتی پشوی ساڵانەی خوێندنگەکان دەکرێت و بۆ چەند مانگێک دەتوانرێت داواکاری پێشکەش بکرێت و پێویستە سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە تەنھا لەوکاتانەدا داوای مۆڵەت بکەن”.

سەبارەت بەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە گوایە بەھۆی زۆری مۆڵەتەوە، کەمی مامۆستا لەخوێندنگەکان و وەزارەتی پەروەردەدا دروستبوە، لەو ڕوەشەوە لەھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتانەیە کەپێشتر ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

لەو ڕوەشەوە سیوەیلی ڕەتیکردەوەو ڕاگەیاند، “ھیچ پێشنیازێکیش لەوبارەیەوە نەکراوەو بەپێچەوانەوە، داواکاری ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت لەلایەن ئەوکەسانەوە دەکرێت کەپێستر مۆڵەتیان کردوە، ئەوەش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕێگری لێ دەکرێت”.

سەبارەت بەبونی ھەوڵێکی لەوشێوەیە لەداھاتودا ئەگەر گرفتی کەمی مامۆستا لەخوێندنگەکان دروستببێت وتەبێژی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، “ھەرچەندە پێدانی مۆڵەت مافی کارمەندانی حکومیە، بەڵام لەکاتی ناچاریدا بەدوری نازانین پەنا ببرێتەبەر ڕاگرتنی مۆڵەت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پێدانی مۆڵەت ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە Reviewed by Unknown on 10:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: