Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەشت هۆکار دەبنە هۆى هەستکردن بەماندوویەتى و خەواڵوویى لەڕۆژدا

162532017_g6

 

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى”DW”هەشت هۆکار هەن کە تووشى لەشى مرۆڤ دەبن و دەبنە هۆى ئەوەى کە لەڕۆژدا بەردەوام هەست بە ماندوویەتى و خەواڵوویى بکەن.

هەندێک کەس هەن کە سەرەڕاى ئەوەى کە شەوانە کاتژمێرى گونجاو و لەکاتى پێویستدا دەخەون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەڕۆژدا هەست بەخەواڵوویى و ماندوویەتى دەکەن ئەوەش بەهۆى چەند گرفتێکەوە دروستدەبێت کە لەناو لەشیاندا ڕوودەدات.

لەخوارەوە هەشت هۆکار دەخەینەڕوو کە دەبنە هۆى هەستکردن بەماندوویەتى و خەواڵوویى لەڕۆژدا :

تێکچوونى غوددەى دەرەقى :

غوددەى دەرەقى ئەو هۆڕمۆنانە دەردەکات کە هەڵدەستن بە ڕێکخستنى کردارەکانى گۆڕانى شەو و ڕۆژ لەناو لەشى مرۆڤدا، وە لەکاتى تێکچوون یان هەر کەمییەک لە غوددەى دەرەقیدا کاریگەرى لەسەر سیانەیى یۆدوسیرۆنین و سیرۆکسین کەئەوەش دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى لێدانەکانى دڵ و هەستکردن بە ماندوویەتى، تەنانەت لەکاتى زۆر دەرکردنى غوددەى دەرەقیدا مرۆڤ هەست بە ماندوویەتى دەکات چونکە دەبیتە هۆى خەرجکردنى بڕێکى زۆر لە ئۆکسجین و ئەوەش دەبێتە هۆى زیادبوونى لێدانەکانى دڵ، لەبەرئەوە پسپۆڕەکانى بوارى خۆراک ئامۆژگارى ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانەى هەمیشە هەست بە ماندوویەتى دەکەن باشتر وایە سەردانى پزیشکى پسپۆڕ بکەن.

کەمى ماددەى ئاسن :

کەمى ماددەى ئاسن یەکێکە لەو هۆکارانەى کە دەبێتە هۆى هەستکردنى بەردەوام بەماندوویەتى، چونکە کەمى ماددەى ئاسن هۆکارى ڕێگریکردنى تێپەڕبوونى گواستنەوەى ئۆکسجین لەلایەن خڕۆکە سوورەکانى خوێنەوە بۆ بەشە جیاوازەکانى لەش و ئەوەش دەبێتە هۆى هەستکردن بەماندوویەتى و کەمى وردبوونەوە لەمرۆڤدا.

پسپۆڕەکان ئامۆژگارى ئەوە دەکەن کە لەکاتى ئەم جۆرە دۆخەدا یان تاوەکو لەم دۆخە ڕزگارتان بێت باشتر وایە کە سپێناخ، پاقلەمەنى و گۆشت بخورێت لەبرى ئەو خواردنانەى کە دەوڵەمەندن بەڤیتامین”C”، چونکە ئەو جۆرە ڤیتامینە هەڵدەستێت بە مژینى ماددەى ئاسن لەناو گەدە و ڕیخۆڵەدا.

خواردنى دەرمانى هەستیارى :

هەندێک کەس هەن بەهۆى تۆز و خۆڵەوە دووچارى هەستیارى دەبنەوە و بەوەش دەرمانى دژە هەستیارى بەکاردەهێنن بۆ نەهێشتنى کاریگەرى هەستیارى لەسەریان کە زۆرجار ئەو جۆرە دەرمانانە بریتین لە دژە هیستامین، لەگەڵ ئەوەى کە ئەم جۆرە دەرمانانە ڕۆڵێکى کاریگەریان هەیە لەسەر نەهێشتنى هەستیارى بەڵام کاریگەرییان هەیە لەسەر دەمارە خانەى دەماغ و دەبنە هۆى هەستکردن بەماندوویەتى.

پسپۆڕەکان ئامۆژگارى ئەوە دەکەن ئەو کەسانەى کە تووشى هەستیارى بوونەتەوە باشتر وایە کە دەرمانى دژە هەستیارى پێش خەوتن بخۆن چونکە کاریگەرى ئەو جۆرە دەرمانە لەکاتێکەوە بۆ کاتێکى تر دەگۆڕێت.

کەمى شلە لەلەشدا :

توێژەرەکانى کۆلێجى پزیشکى لەزانکۆى پەنسلڤانیا گەیشتوون بەوەى کە کەمى خواردنەوەى شلەمەنییەکان لەڕۆژدا کاریگەرى نەرێنى دەبێت لەسەر خەوتن، ئەو توێژەرانەش دواى ئەنجامدانى شیکردنەوەى زانیارى لەسەر ٤٥٠٠ کەس کە بەشدارى توێژینەوەکەیان کردبوو گەیشتن بەوەى کە خەوتن و خواردنى شلەمەنییەکان پەیوەندییەکیان هەیە کە دەتوانرێت بە”ئەڵقەى بەتاڵ”ناوببرێت، واتا ئەو کەسانەى کە لەڕۆژدا بەباشى شلەمەنى ناخۆن ئەوا شەوان خەوێکى ئارام بەدەستناهێنن و پێچەوانەکەشى ڕاستە، ئەو پسپۆڕانەش ئامۆژگارى ئەوەیان کرد کە ڕۆژانە باشتر وایە کە کەمتر لەلیترێک شلەمەنى نەخوریتەوە.

نەخۆشى شەکرە :

هۆڕمۆنى ئەنسۆلین یارمەتى خانەکانى لەش دەدات تاوەکو بەشێوەیەکى باش شەکرى جۆرى گلۆکۆزى نێو خوێن بەباشى هەڵمژن و بیگۆڕن بۆ وزەى پێویستى لەش، بەڵام ئەم کردارە لەو کەسانەى کە تووشى نەخۆشى شەکرە بوون لەجۆرى دووەم ڕوونادات یان کەمێک ئەستەمە، کەئەوەش دەبێتە هۆى هەستکردنیان بەماندوویەتى و گێژبوون، لەبەرئەوە پسپۆڕەکان ئامۆژگارى ئەو کەسانە دەکەن کە هەست بە ماندوویەتى یان گێژبوون یان هەست بە خەواڵوویى دەکەن لەڕۆژدا سەردانى پزیشکى پسپۆڕ بکەن تاوەکو تاقیکردنەوەى پێویستى خوێن ئەنجامبدەن و دڵنیاببنەوە لەوەى کە تووشى نەخۆشى شەکرە نەبوون.

کەمى جووڵە :

زۆربەى توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمى جووڵە دەبێتە هۆى هەستکردن بەماندوویەتى، یەکێک لەو توێژینەوانە لەساڵى ٢٠١٢ دا ئەنجامدراوە لەلایەن”کۆشران کۆلاپوراسیۆن”کە ئەویش تۆڕێکى ئەڵمانى سەربەخۆیە لەلایەن کۆمەڵێک پزیشک و توێژەرەوە بەڕێوە دەبرێت، لەو توێژینەوەیەدا نزیکەى ٤ هەزار نەخۆشى تووشبوو بە شێرپەنجە بەشداریان تێدا کردبوو و لەکۆتایى توێژینەوەکەدا توێژەرەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوتبوو کە ئەنجامدانى وەرزشکردن دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ئەو هەستى ماندووبوون و گێژبوونەى کە بەهۆى شێرپەنجەوە تووشیانبووە، ئەوەش ماناى وایە کە وەرزشکردن یان تەنانەت پیاسە کردن بەسە بۆ نەهێشتنى هەستى ماندوویەتى و خەواڵوویى بەردەوام.

کەمى ڤیتامین”B12″ :

کەمى ڤیتامین”B12″لە لەشدا دەبێتە هۆى کەم خوێنى، زۆرجاریش ئەم جۆرە دۆخە دەبێتە هۆى دەرکەوتنى نیشانەکانى ماندوویەتى، کەمى وردبوونەوە و تێکچوونى ڕووخسارى مرۆڤ، ڤیتامین”B12″بەزۆرى لەنێو خواردنە گۆشتەکاندا بوونى هەیە و لەبەر ئەوەش ئەو کەسانەى کە ڕووەک خۆرن زیاتر تووشى کەمى ئەم جۆرە ڤیتامینە دەبنەوە.

پسپۆڕەکان هۆشدارى ئەوە دەدەن کە ئەو کەسانەى کە ئەم جۆرە ڤیتامینەیان کەمە جۆرە خواردنەکانى وەک ماسى سەلەمۆن، هێلکە و پەنیر بخۆن، بەڵام بۆ ئەو کەسانەى کە ڕووەکین باشتر وایە کە گیا دەریاییەکان و قەرنابیت بخۆن تاوەکو ئەم جۆرە ڤیتامینەیان دەستکەوێت.

خواردنەوەى قاوە :

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەى کە وزە و چالاکى بەلەش دەبەخشێت، ئەوەش بەهۆى بوونى ماددەى کافاین تیایدا بەڵام کاریگەرى ئەم جۆرە خواردنەوەیە بۆماوەى چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت لەدواى خواردنەوەشى، ئەوەش ماناى وایە کە کاریگەرى ئەم خواردنەوەیە تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت و ئەوەش کاردەکاتە سەر خەوتن، بۆیە باشتر وایە کە قاوە تەنها لەبەیانیاندا بخورێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

هەشت هۆکار دەبنە هۆى هەستکردن بەماندوویەتى و خەواڵوویى لەڕۆژدا Reviewed by Unknown on 5:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: