Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

محه‌مه‌دی مەلا که‌ریم کۆچی دوایی کرد

شەوی ١١ لەسەر ١٢ی ئازار ساڵی ٢٠١٧له‌ شارى سلێمانى  نوسه‌ر و رۆشنبیرى ناسراو  محه‌مه‌دی مەلا که‌ریم كوڕی مامۆستا عەبدولكەریمی مودەریس دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

محەمەد كوڕی مامۆستا عەبدولكەریمی مودەریسە كە خاوەنی چەندین نووسین و وەرگێڕانی زمانەوانی جۆربەجۆر بووە، كەسێكی كوردپەروەر بووە و هەر بەو هۆیەشەوە لەو ماوەیەی كە لەشاری بەغدا ژیاوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو كاتەی ڕژێمەوە ڕیگری زۆری لێكراوە لەڕووی بڵاوكردنەوە و نووسینەكانییەوە.
ئەم نووسەرە بەردەوام گرنگی داوە بە نووسین و شیعرە كۆنەكانی كلاسیك بەتایبەت مەحوی كە لەگەڵ باوكیدا مامۆستا عەبدولكەریمی مودەریس بەردەوام بوون لەوەرگێران و لێكدانەوەی شیعر و دەقی كوردی بەو هیوایەی كە زۆرترین بەرهەمی كوردی كۆبكەنەوە بەسەرچاوەی باوەڕپێكراویشەوە لەنووسینەكاندا.

محه‌مه‌دی مەلا که‌ریم  شارەزایی تەواوی زمانەكانی فارسی عەرەبی بووە، هەروەها شارەزاییەكی تەواوی زاراوەی هەورامی بووە و ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە لەدایكبووی ناوچەی هەوارمان بووە و توانیویەتی ئەو نووسین و شیعر و دەقە كۆنانەی كە بەو زاراوەیە نووسراون وەریانگێڕێتە سەر زاراوەی سۆرانی، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئەدەب و نووسینی كوردی داوە.

هەروەها ڕۆڵێكی زۆری هەبووە لەڕێكخستن و دووبارە داڕشتنەوەی شیعرەكانی مەولەوی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێكی زۆری هەبووە لەدووبارە پێداچوونەوە لەدیوانی”شیرین و خوسرەوی”خانەی قوبادی كە بەهەورامی نووسراوە.

ئەم نووسەرە بەردەوام بووە لەنووسین و گرنگیدان بە ئەدەب و زمانەوانی كوردی و وەرگێرانی دەقەكان و پێداچوونەوە و ڕاستكردنەوەی زانیاری لەسەریان، بەجۆرێك كە چەندین جار لەشاری بەغداوە و لەسەر تێچوونی تایبەتی خۆی نووسین و دەقی كوردی ناردووە بۆ ڕۆژنامە و نووسەرە كوردەكان لەدەرەوە و ناوەوەی كوردستان و عێراق.

محەمەدی مەلا كەریم یەكێكە لە نووسەر و بیرمەندە گەورەكانی عێراق و كوردستان، كە خاوەنی چەندین نووسین و كتێب بووە، هەروەها چەندین جار خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.

بڕیاره‌ له‌ مه‌راسیمێكدا  محەمەدی مەلا کەریم  ئەمڕۆ به‌روارى ١٢ى ئازار له‌ مزگه‌وتى حاجی ئەحمەد “ئەحە سور” بەڕێ بکرێت بۆ گۆڕستان و بەخاك بسپێردرێت.
18720131630444_hamamudaris1872013b 18720131631800_hamamudaris1872013ffff(4)



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

محه‌مه‌دی مەلا که‌ریم کۆچی دوایی کرد Reviewed by Unknown on 5:02:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: