Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەبۆنەی لە دایك بوونی پێشەوای كورد بارزانی نەمر بەیانی لە كوردستان پشووی فەرمی یە جگە لە سلێمانی

پەروەردەى سلێمانى: سبەینێ پشوو نییە و تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبن
بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى ئاگادارى گشت قوتابخانە و خوێندنگەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەکاتەوە کە سبەینێ دەوامى فەرمییە لە قوتابخانە و خوێندنگەکان و تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبن.

لە ئاگادارییەکدا کە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە ماڵپەڕى فەرمى خۆیدا بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری گشت قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە، سبەینێ‌ ١٤ ئازارى ٢٠١٧ پشوو نییە و تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم بەردەوام دەبن”.

پێشتر پەروەردەى سلێمانى ئەوەى ڕاگەیاندبوو بەهۆى بایکۆتى مامۆستایانەوە دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى وەرزى یەکەم دواخراوە بۆ ڕۆژى ٩ى ئازارى ٢٠١٧ و گۆڕانکارى لە پشووەکاندا کردووە.

ئەمە لەکاتێکدا کە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى ١٤ى ئازارى هەموو ساڵێکى کردووەتە پشوو بە بۆنەی یادى لەدایکبوونى مستەفا بارزانىیەوە، هەر بەو بۆنەیەشەوە لە دامودەزگانى ترى حکومەت پشووى فەرمییە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەبۆنەی لە دایك بوونی پێشەوای كورد بارزانی نەمر بەیانی لە كوردستان پشووی فەرمی یە جگە لە سلێمانی Reviewed by Unknown on 6:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: