ته‌نها بۆ ئافره‌تان ..
زۆرێك له ئافره‌تان ده‌ناڵێنن به لاوازی سێكسی به جۆرێك حه‌زیه په‌یوه‌ندی سۆزداریان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیش كه‌می كردوه له‌به‌ر ئه‌وه بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوانیاندا .
بۆیه له خواره‌وه باس له ساردی كرداری سێكسی و هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌كه‌ین .
سه‌ره‌تا با بزانین ساردی یان لاوازی سێكسی چیه ؟
ساردی سێكسی بریتیه له دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئافره‌ت یان حه‌ز لێنه‌بوونی به كرداری سێكسی و كه‌می چێژ بینین له‌م پڕۆسه‌یه ، له هه‌مان كاتدا پیاویش له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه‌م هه‌ست به چێژی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌كات .
هۆكاره‌كانی لاوازی سێكسی :
_ هۆكاره‌كانی جیاواز و زۆرن ، له‌وانه‌یه ده‌روونی بێ ، یان هۆڕمۆنی یانیش سۆزداری، وه ده‌كرێ هه‌ندێ جار كاریگه‌ری ده‌روونی خراپی ئافره‌ت بۆ بابه‌ته‌كه بۆ نموونه كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یه‌كتری هۆكارێك بێ بۆ ئه‌م كێشه‌یه .
_ هۆكارێكی تری لاوازی سێكسی لای ئافره‌ت له‌وانه‌یه به‌هۆی بوونی كێشه بێ له دامێنی ئافره‌ت ، به جۆرێك توشی ئازار و ناخۆشی بیت له‌كاتی ئه‌نجام دانی پڕۆسه‌ی جووت بوون، بۆیه له‌م حاڵه‌ته دا له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ی پیویسته سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌ت بكات بۆ چاسه‌ری پێویست .
_ له‌وانه‌یه به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی هۆڕمۆنه‌كانی ئیستڕۆجین و تستستیڕۆنه‌وه بێت ، كه هۆردووكیان ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ حه‌زی ئافره‌ت بۆ ساردی سێكسی .
_ وه هه‌ندێ جاریش نه‌زانین و ترسی ئافره‌ت له دووگیانبوون و ئازار و چه‌ندین بایه‌تی تر هۆكاری سه‌ره‌كی لاوازی و ساردی سێكسی بن لای ئافره‌ت .
چاره‌سه‌ره‌كانی ساردنی سێكسی :
_ هه‌وڵ دان بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت به نه‌رم و نیانی ، به جۆرێك كه ترس و دڵه ڕاوكێ ی له منداڵبوون و دووگیانبون له دڵی دا نه‌هێڵی .
_ پیاو ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌م بابه‌ته ، به جۆڕێك له كاتی جووت بووندا ئه‌و په‌ڕی یارمه‌تی و هاندانی بێت ، وه دڵخۆشی بكات و بتوانێ چێژێكی ته‌واو له پڕۆسه‌كه ببینێ .
_ پیاو و ئافره‌ت كاتی گونجاو دابنێن بۆ جووت بوون و په‌یوه‌ندی سۆزدار ، به جۆڕیك هه‌ردوولا ئاماده‌بن بۆ پڕۆسه‌كه .
_ پێویسته ئافره‌ت فێر بكرێت كه جووتبوون شتێكی سروشتی ڕێگه‌پێدراوه له ئاین و كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ، وه هیچ عه‌یبێكی تێدا نیه ، هه‌روه‌ها ئازاریشی نیه كه هه‌ندێ ئافره‌ت باسی لێوه ده‌كه‌ن .
نووسراوه له‌لایه‌ن
هێمن ئه‌حمه‌د
ليست هناك تعليقات: